پەیامی دەزگا کوردیەکان بەبۆنەی نەورۆزەوە

دەزگاکان داوایان لە گەل کرد لە باڵەکۆنی مالەکانیان نەورۆز پیرۆز بکەن.

فیدراسیۆنی عەلەویانی دیموکرات (FEDA)، بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (TJA) و کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (KCD)بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ڕاگەیەنراویان بڵاوکردەوە.

(FEDA) ڕایگەیاند، ئازادیەکی ئابڕۆمەندانە بە یەکێتی و یەکگرتن بەدیدێت و داوای لە هەموو کەسێک کرد ئاگری نەورۆز لە هەوشە و کۆڵانەکانیان بکەنەوە.

(TJA) ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ ناتوانن لە گۆڕەپانەکان جەژنی نەورۆز پیرۆز بکەن، بەڵام لە هەر شوێنێک کە لێی دەژین لە باڵەکۆن و پەنجەرەکان بە تەلەفۆن و چرای دەستی بە هەلهەلەلێدان نەورۆز پیرۆز بکەن.

(KCD) بە هیوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری، پەیڕەوکردنی سیاسەتی دیموکراتیک و چارەسەری ئاشتیانە جەژنی نەورۆزی لە گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز کرد.

ف.ق