پەیامی گەریلاکانی کوردستان بە بۆنەی نەورۆزەوە

زنار زاگرۆس و وارگەش چاوڕەش گەریلاکانی هەپەگە جەژنی نەورۆزیان لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و گەلان پیرۆز کرد و ڕایانگەیاند، لەگەڵ نەورۆز تێکۆشانیان بەهێزتر دەبێت.

زنار زاگرۆس و وارگەش چاوڕەش گەریلاکانی هەپەگە بە بۆنەی نەورۆزەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

زنار زاگرۆس جەژنی نەورۆزی لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و گەلان پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، نەورۆزی ئەمساڵ زیاتر بە واتا و بەنرخە و وتی، "نەورۆز تێکۆشانی ٤٠ ساڵی پەکەکە ڕۆژ بە ڕۆژ واتادارتر دەکات. نەورۆزی ٢٠٢٠ لە هەموو گەلی کورد، بە تایبەتی گەلی جزیر، سلۆپی و ئامەد پیرۆز دەکەم. هەروەها لە گەلی مەخموریش پیرۆز بێت کە لەژێر گەمارۆی پەدەکەدایە. نەورۆز لە گەلی بەرخۆدێری عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی پیرۆز بێت، هیوادارم گەلەکەمان لەم نەورۆزەدا بگەڕێتەوە سەر ماڵ و حاڵیان."

گەریلا وارگەش چاوڕەش باسی لە گرنگی نەورۆز بۆ گەلی کورد کرد و وتی، "ئێمە لە مانگی ئازارداین. وەک هاتنی بەهار لەقەڵەمدەدرێت، بەڵام بۆ گەلی کورد بە واتای ڕووبەڕووبوونی زوهاکەکان کاتی سەرهەڵدانی کاوەی ئاسنگەرە.

چاوڕەش یادی شەهیدانی نەورۆزی کردەوە و وتی، "جەژنی گەلی کورد بە تایبەتی جەژنی ڕێبەر ئاپۆ خوڵقێنەری ژیانی ئازاد پیرۆز دەکەم. هەروەها جەژنی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەلی عەرەب، گەلی ئەرمەن، گەلی ئاشووری و ئەو گەلانەی لەبەرانبەر هێرش و زوڵم سەریان دانانەوێنن پیرۆز دەکەم. هەروەها ئێمە بەڵێن دەدەن بە پێشەنگایەتی ژنان جارێکیتر ڕۆناکی دەخەینە ناو گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. با هەر کەس بزانێت هیچ کاتێک تاریکی ناتوانێت بەسەر ڕۆناکیدا زاڵ ببێت. بانگەوازیمان بۆ گەنجان ئەوەیە، ڕوو لە چیا ئازادەکان بکەن."

ف.ق