پەیمانی لۆزان لە ٩٧هەمین ساڵیادیدا ئیدانە کرا
پەیمانی لۆزان لە ٩٧هەمین ساڵیادیدا لە شاری لۆزان بە رێپێوانێک ئیدانە کرا.
پەیمانی لۆزان لە ٩٧هەمین ساڵیادیدا لە شاری لۆزان بە رێپێوانێک ئیدانە کرا.
کورد و دۆستانیان لە شاری لۆزان، پەیمانی لۆزانیان لە ٩٧هەمین ساڵیادیدا بە سازکردنی رێپێوانێک ئیدانە کرد.
رێپێوانە دوو رۆژوویەکە کە دوێنێ لە شاری جنێڤ بەڕێوە چوو، ئەمڕش لە شاری لۆزان بەردوام بوو. جگە لە کوردستانیان، نوێنەر و رێکخراوە دیمۆکراتیەکانیش بەشداریان لە رێپێوانەکەدا کرد. رێپێوانەکە بەردەوام بوو تا گەیشتە گۆڕەپانی ریپۆنەی شارەکە.
هاوکات لە چالاکیەکەدا رێز لە شەهیدانی شۆڕش و ئازادی گیرا. دواتر چالاکەوانان بە وتنەوەی دروشمی دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەڕێکەوتن بۆ بەردەم باڵەخانەی T لە ناوچەی ئوچیە و لەوێ گرد بوونەوە.
لە گردبوونەوەکەدا لەسەر ناوی کەجەدەکە-سویسرا پەیامێک بڵاو کرایەوە و بە زمانی فەرەنسی بڵاوکراوە بڵاو کرانەوە.
دەمیر چەلیک لە سەر ناوی کەجەدەکە-ئەروپا و بەنجامین روداز لەسەر ناوی پارتی سەوزی لۆزان و ئەنجومەنی شارەوانی و جێگری سەرۆکی شارەوانی لۆزان و دەیڤید پایۆت لەسەر ناوی پارتی کرێکاران وتەیان پێشکەش کرد.
نوێنەرانی پارتە سیاسیەکانی سویسراش لە پەیامەکانیاندا جەختیان کردەوە:" ئێمە پشتیوانی لە تێکۆشانی گەلی کورد دەکەین و ئامادەشین بە هەموو هێزمانەوە پاڵپشتیان بکەین. ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە ئەو پەیامانە ٩٧ ساڵیە ناناسین."
دوای وتە و پەیامەکان، بە وتنەوەی دروشم چالاکیەکە کۆتایی پێهات.
ز.ش