چارەنوسی خوێندکارێکی کورد نادیارە
فەرشید تاجمیری، خوێندکارێکی کوردی زانکۆی هەمەدانە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وەزراەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە ڕفێندراوە، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
فەرشید تاجمیری، خوێندکارێکی کوردی زانکۆی هەمەدانە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وەزراەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە ڕفێندراوە، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئۆرگانی هەواڵی چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران- هرانا، یەکێک لە هاوبەندییەکانی فەرشید تاجمیری بە خانەوادەکەی ڕاگەیاندووە، کە فەرشیدیان بە دۆخێکی زۆر ناجێگیری تەندروستییەوە لە زیندانی هەمەدان گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرچاوەیەکی نزیک بە خانەوادەی تاجمیری بە هرانای ڕاگەیەاندووە، کە هەر ئەوە بووەتە هۆی نیگەرانیی خانەوادەکەی، نیگەرانییەکەشیان بەهۆی ئەوەی ناتوانن هیچ هەواڵێکی لە بارەوە بە دەست بێنن زیادی کردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، کە بەهۆی ئەشکەنجەی لێکۆڵەرەکانی ئیتلاعاتی ئێران، تا ئێستا نۆ کەس لە ناو زیندانەکاندا گیانیان لە دەستداوە، گواستنەوەی فەرشید تاجمیری بۆ شوێنێکی نادیار ئەو ئەگەرەی بەهێزتر کردووە، کە تاجمیریش بێتە یەکێک لەو قوربانیانەی ئەشکەنجەی لێکۆڵەرەکانی دەزگای هەواڵگریی ئیتلاعات.