چارەنوسی نادیاری دو گیراوی سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان
لە درێژەی گوشار و کوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ئیتلاعاتەوە کەسێک لە پیرانشار و هاوڵاتێکیتر لە جوانڕۆ بێ سەرو شوێنن .
لە درێژەی گوشار و کوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ئیتلاعاتەوە کەسێک لە پیرانشار و هاوڵاتێکیتر لە جوانڕۆ بێ سەرو شوێنن .
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردووەتەوە ئەمجەد یوسفی دانیشتوی پیرانشار ،خێزاندار و خاوەنی ۲ منداڵ ڕۆژی شەمە ۲۲ی بەفرانبار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە ڕفێندراوە و چارەنوسی نادیارە .
لە لاێیکی ترەوە جەمیل یارئەحمەدی هاووڵاتێیکی دیکەی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان لە ۲۰ی بەفرانباری ۱۳۹٦دا لە لایەن ئیتلاعاتی شارستانی جوانڕۆ وە قۆڵبەست کراوە و هەناردە شوێنێکی نادیار کراوە .
لەدوای سەرهەڵدانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە زۆرترین گوشار و زەبر و زەنگ و تۆقاندن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتیەکانەوە دەکرێتە سەر هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان .