چارەنووسی کامبیز ئەسەدی، هونەرمەندی دەستبەسەرکراوی کورد نادیارە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکردنی “کامبیز ئەسەدی”، هونەرمەند و بەڕێوبەری فێرگەی موسیقای “دەنگی چیا” لە کامێران، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی نییە.

ئەو هونەرمەندە کوردە ڕۆژی هەینی ١٦ی کانونی دووەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە فێرگەی موسیقای دەنگی چیای کامێران دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

دەگوترێت کە ناوبراو پاش دەستبەسەرکردنی ڕەوانەی زیندانی سنە کراوە.

پێشتریش دوو هونەرمەند و ئەندامی گروپی میوزیکی “کۆراڵ” بەناوەکانی “بورهان کەمانگەر” و “سیروان مورادی”  لەو شارە دەستبەسەرکرابوون و پاش ٤٥ ڕۆژ  بە دانانی بارمتە ئازادکرابوون.

ف.ق