چالاكیی نیشانه‌شكێنی له دێرسم
گه‌ریلاكان له دژی سه‌ربازانی سه‌ربازگه‌ی ئامووتكا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی خۆزات-ی دێرسم چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا.
گه‌ریلاكان له دژی سه‌ربازانی سه‌ربازگه‌ی ئامووتكا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی خۆزات-ی دێرسم چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
سه‌ربازێك كوژرا
٦ی حوزه‌یران\١٦ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٤ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی سه‌ربازگه‌ی ئامووتكا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی خۆزات-ی دێرسم چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا.
٥ی حوزه‌یران\١٥ی جۆزه‌ردان سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كاتژمێر ٣ له ده‌ڤه‌ری ده‌میركاپیی ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری به پشتیوانی فڕۆكه‌ی سیخووڕیی بێ فڕۆكه‌وان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هێزه داگیركه‌ره‌كان هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٤ و ١٢ ناوچه‌كه‌یان بۆردومان كرد. له‌و بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
هه‌واڵی درۆ
سوپای توركی داگیركه‌ر كه له ده‌ڤه‌ری سه‌رحه‌د گورزی تووند به‌ده‌ستی گه‌ریلا ده‌خوات، له ڕێی مێدیای شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه ڕایگه‌یاندووه كه له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ٢ گه‌ریلای ئێمه شه‌هید بوون. ئه‌و هه‌واڵه درۆیه و دووره له ڕاستی. له‌و هێرشه‌دا هیچ گه‌ریلایه‌كمان شه‌هید نه‌بووه. ئه‌م هه‌واڵه له چێوه‌ی شه‌ڕی تایبه‌تی داگیركاری بڵاوكراوه‌ته‌وه. پێویسته گه‌له‌كه‌مان و ڕای گشتیی دیموكرات بڕوا به‌م هه‌واڵانه نه‌كه‌ن.
هێرشی ئاسمانی
٥ی حوزه‌یران\١٥ی جۆزه‌ردان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر كاتژمێر ١ ناوچه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م و ماهیر میرزۆ-ی سه‌ر به هه‌رێمی زاپ-ی سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیای بۆردومان كردووه. له‌م بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
s.m