گه‌ریلاكان له دێرسم گورزێكی دیكه‌یان له داگیركه‌ران دا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكان له‌و سه‌ربازانه‌یان داوه كه كه‌مینیان بۆ گه‌ریلاكان داناوه. له ئه‌نجامدا لایه‌نی كه‌م ٢ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكان له‌و سه‌ربازانه‌یان داوه كه كه‌مینیان بۆ گه‌ریلاكان داناوه. له ئه‌نجامدا لایه‌نی كه‌م ٢ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكیی گه‌ریلاكان له دێرسم و بۆردومانكردنی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
ڕێكه‌وتی ٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان له نزیك پردی شۆشڤه‌نگ-ی ناوچه‌ی پلووری دێرسم هێزه‌كانمان چاودێریی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای داگیركه‌ریان كرد كه كه‌مینیان دانابوو. پاش ماوه‌یه‌كی زۆر چاودێریكردن، هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٨ له‌نزیكه‌وه له‌و یه‌كینه‌یان داوه. له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ٢ سه‌رباز كوژراون و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان زۆر زیاتره.
بۆردومانكردنی هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا
ڕێكه‌وتی ٣ و ٤ی حوزه‌یران\١٣ و ١٤ی جۆزه‌ردان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر دۆڵی چل و چوار و دۆڵی شێخزاده-یان بۆردومان كردووه. ڕۆژی ٥ی حوزه‌یران\١٥ی جۆزه‌ردان-یش له به‌یانییه‌وه تا ئێوه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌ردوو دۆڵه‌كه‌یان بۆردومان كردووه. له ئه‌نجامدا ئاگر له ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوه‌كانی خۆشه‌وی میكائیل، موهاجیر میكائیل، عه‌زیز و جابر خه‌لیل سلێمان بریندار بوون. سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ئه‌نقه‌ست له‌و پێشمه‌رگانه‌ی داوه. به‌م بۆردومانانه ده‌یانه‌وێت كه‌س له‌و ناوچه‌یه نه‌مێنێت و چاوی گه‌لی باشووری كوردستان بترسێنن. سوپای توركی داگیركه‌ر هێرش ده‌كاته سه‌ر هاوڵاتییانی سیڤیل و جارێكی دیكه دوژمنایه‌تیی خۆی له به‌رانبه‌ر كوردان پیشان داوه. ئێمه شیفای خێر بۆ ئه‌م مرۆڤانه ده‌خوازین.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕێكه‌وتی ٢ و ٣ی حوزه‌یران\١٢ و ١٣ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٢٢ له هه‌رێمی زاپ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ناوچه‌ی كونیشكا-یان بۆردومان كردووه. له ئه‌نجامی بۆردومانی ٢ی حوزه‌یران\١٢ی جۆزه‌ردان-دا دوو هاوڕێمان شه‌هید بوون. ئێمه دواتر ناسنامه‌ی هاوڕێ شه‌هیده‌كانمان بۆ ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
له ٤ی حوزه‌یران\١٤ی جۆزه‌ردان-دا، له‌نێوان كاتژمێر ٢٢:٣٠ - ٢٣ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ناوچه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م-یان بۆردومان كردووه. ڕۆژی ٥ی حوزه‌یران\١٥ی جۆزه‌ردان-یش كاتژمێر ٩:٣٠ ده‌وروبه‌ری گوندی ئه‌رگه‌ن-ی هه‌رێمی گارا بۆردومان كراوه. له‌م بۆردومانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه به‌ڵام زیان به ڕه‌ز و باخی هاوڵاتییان گه‌یشتووه.
s.m