ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له هه‌رێمی ئاگری و دێرسمی باكووری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی سه‌رفرازی له هه‌رێمی سه‌رحه‌د، ڕۆژی ١٧ی نیسان كاتژمێر ١٤:٠٠ له ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری له دژی بڕیارگه‌ی سه‌ربازگه‌ی سه‌رێكانی چالاكییه‌ك ئه‌نجامدرا. ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه له‌و چالاكییه‌دا چه‌ند سه‌رباز كوژراو و بریندار بوون.
له دێرسم، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئۆزان و شه‌هید ڕۆزا-دا، هێزه‌كانمان ڕۆژی ١٩ی نیسان له ده‌ڤه‌ری شه‌هید دژوار ده‌ستیان به‌سه‌ر ٤ كامیۆندا گرتووه كه كه‌لوپه‌لی بیناسازییان بۆ سه‌ربازگه ده‌گواسته‌وه. كامیۆنه‌كان سووتێندران و هێزه‌كانمان هۆشدارییان به شۆفێره‌كان داوه كه جارێكی دیكه كاری وه‌ها نه‌كه‌ن.
٧ی نیسان له ڕاگه‌یه‌نراوی خۆماندا ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه كردبوو كه سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له ٣١ی مارسدا له ناوچه‌ی ڕۆژده‌ره-ی دێرسم ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردووه. له دژی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه چالاكی ئه‌نجامدراون و له ئه‌نجامی شه‌ڕی دژ به سوپای داگیركه‌ر ٣ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون.
ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌مان كه قاره‌مانانه له‌و چالاكییه‌دا شه‌ڕیان كردووه و شه‌هید بوون:
|
ناسناو: ده‌لیلا چه‌ولیك
ناو و پاشناو: زه‌ینه‌پ میران
شوێنی له‌دایكبوون: چه‌ولیك
ناوی دایك و باوك: گولتان - ئۆرهان
شوێنی كاتی شه‌هیدبوون: دێرسم\٣١ی مارسی ٢٠١٨
|
ده‌لیلا - زه‌ینه‌پ میران
|
ناسناو: هه‌مزه كاراز
ناو و پاشناو: حه‌سه‌ن بایلان
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك و باوك: كه‌زبان - عه‌بدولره‌حمان
شوێن و كاتی له‌دایكبوون: دێرسم\٣١ی مارسی ٢٠١٨
|
هه‌مزه - حه‌سه‌ن بایلان
|
ناسناو: ڕۆزه‌رین هه‌بوون
ناو و پاشناو: ڕۆزه‌رین ئۆزه‌ر
شوێنی له‌دایكبوون: مووش
ناوی دایك و باوك: خه‌زال - ئۆرهان
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: دێرسم\٣١ی مارسی ٢٠١٨
|
ڕۆزه‌رین - ڕۆزه‌رین ئۆزه‌ر
s.m