ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر له دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش چالاكییه‌ك كراوه، له چه‌لێ-ش ٢ سه‌نگه‌ر ڕووخێنراون و له بارزان-یش چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنی كراوه.
هه‌په‌گه ده‌ستنیشانی كرد، ئه‌نجامی ٢ چالاكی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، له چالاكیی نیشانه‌شكێنیدا ٢ سه‌رباز كوژراون. هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیای داگیركه‌ر به پشتیوانی هێزی ئاسمانی له دێرسم و سێرت ٧ گه‌ریلا شه‌هید بوون كه هه‌ر كاتێك ناسنامه‌یان ڕوون بوویه‌وه بۆ ڕای گشتی ئاشكرای ده‌كه‌ن.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی هه‌په‌گه:
«هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، له دژی سوپای تورك زنجیره‌یه‌ك چالاكییان ئه‌نجام دا. زانیاری به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كان وه‌هایه:
چالاكی له گه‌ڤه‌ر
ڕۆژی ٢٢ی ئه‌یلوول\٣١ی خه‌رمانان كاتژمێر ٢ هێزه‌كانمان له گه‌ڕه‌كی جمهوریه‌ت-ی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر-ی جۆله‌مێرگ له دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری كۆبرا كه به ناوچه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕا، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كه زیانێكی گه‌وره‌ی پێكه‌وت، به‌ڵام ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. له دوای چالاكییه‌كه سوپای تورك به چه‌كی قورس ده‌ستڕێژی له ده‌وروبه‌ر كرد و هه‌موو ڕێگه‌كانی هاتووچۆی گه‌ڕه‌كی جمهوریه‌ت و نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڤه‌ری قه‌ده‌غه كرد.
له چه‌لێ ٢ سه‌نگه‌ر تێكدران
ڕۆژی ٢٥ی ئه‌یلوول\٣ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ٨ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی سوپای تورك كه له گردی خه‌ره‌گۆل-ی ناوچه‌ی چه‌لێ-ی جۆله‌مێرگ جێگیرن، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوانه له سه‌نگه‌ر و ڕه‌بایه‌كانی دوژمن درا، ٢ سه‌نگه‌ر ڕووخێنران و ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی دوژمن نه‌زانرا. له دوای چالاكییه‌كه سوپای تورك به ئۆبوس و هاوه‌ن ناوچه‌كه‌ی تۆپباران كرد.
له ئه‌نجامی چالاكیی نیشانه‌شكێنیدا له بارزان ٢ سه‌رباز كوژران
ڕۆژی ٢٦ی ئه‌یلوول\٤ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ٢ هێزه‌كانمان له گردی بایراك-ی ناوچه‌ی بارزان-ی باشووری كوردستان له دژی سه‌ربازانی سوپای تورك زنجیره‌یه‌ك چالاكیی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كاندا ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژران و سوپای تورك به ئۆبوس و هاوه‌ن ناوچه‌كه‌ی تۆپباران كرد.
ڕۆژی ٢٤ی ئه‌یلوول\٢ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ٢٣:٣٠ و ڕۆژی ٢٥ی ئه‌یلوول\٣ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ٢:٣٠ به پشتیوانی فڕۆكه‌ی سیخووڕی، سوپای تورك به فڕۆكه‌ی جه‌نگی ناوچه‌ی جیلۆ و ماتێ-ی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری ئۆره‌مار-ی له سنووری شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ر بۆردومان كرد. هاوكات به پشتیوانی كۆپته‌ره‌كان به ئۆبوس و هاوه‌ن به‌چڕی ناوچه‌كه تۆپباران كرا. له دوای بۆمبارانی هێزه‌كانی داگیركه‌ر، به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی سه‌رباز له گردی ماتێ دابه‌زێنران و دواتریش ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد.
له دێرسم و سێرت ٧ گه‌ریلا شه‌هید بوون
سوپای كۆماری تورك ٢٣ی ئه‌یلوول\١ی ڕه‌زبه‌ر له قه‌لا یونس-ی سه‌ر به ناوچه‌ی هاوێل-ی شاری سێرت به پشتیوانی فڕۆكه‌ی سیخووڕی ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌ستپێكرد. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٤:٠٠ و ٢١:٠٠ هێزه‌كانی داگیركه‌ر به به‌كارهێنانی ته‌كنیك ناوچه‌كه‌یان بۆمباران كرد. له بۆمبارانه‌كه‌دا ٣ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ڕۆژی ٢٤ی ئه‌یلوول\٢ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ١٧:٠٠ پاشه‌كشه‌ی كرد. زانیاری ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌كانمان دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
سوپای تورك ڕۆژی ١٧ی ئه‌یلوول\٢٦ی خه‌رمانان له ناوچه‌ی ڕۆژده‌ره-ی سه‌ر به شاری دێرسم ئۆپه‌راسیۆنیان ده‌ستپێكرد. سوپای تورك كه نه‌یتوانی له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه شه‌ڕ بكات، به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و كۆپته‌ری كۆبرا به‌چڕی ناوچه‌كه‌ی بۆمباران كرد. له بۆمبارانه‌كه‌دا ٤ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون. زانیاری ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌كانمان دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.»
s.m