چالاکوانانی مانگرتووی زیندانى دوزجە ئەشکەنجە کران

بەرپرسانى زیندانى جۆری تیى دوزجە، ئەحمەد ئاکبالک و هەڤاڵە مانگرتووەکانەکانى، کە لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردان، ئەشکەنجە کردووە.

زیندانیانى دۆزی پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) و پارتى ئازادیى ژنانى کوردستان (پاژک) لە زیندانەکانى تورکیا بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و دابینکردنى دۆخی ئازاد و ئارامی و ئاسایشی و تەندروستیى ئۆجالان لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردان.

بەرپرسانى زیندانەکانیش بە ئەشکەنجە، گۆشەگیری و هەڵسوکەوت و رەفتاری خراپ مامەڵە لەگەڵ چالاکوانانى مانگرتوودا دەکەن. ئەحمەد ئاکبالک لە زیندانى جۆری تیى دوزجە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ١٥ی بەفرانبارەوە لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردایە و لە قسەکردن لەگەڵ بنەماڵەکەیدا باسی ئەوەیکردووە، کە ئەشکەنجە کراون و داوایکردووە، سکاڵا لە دژی بەرپرسانى زیندانەکە تۆمار بکەن.

محەمەد سەلیم ئاکبالک لەبارەى چالاکیی مانگرتنی ئەحمەد ئاکبالکی کوڕی و ئەو ئەشکەنجانەى لە دژی ئەحمەد و هەڤاڵەکانى ئەنجامدراون بە ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند، کوڕەکەى لە سەرەتاى چالاکیى مانگرتنى بێسنوورەوە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ەوە لە چالاکیى مانگرتندایە.

 

شوێنەواری ئەشکەنجە

ئاکبالک رایگەیاند، کاتێک لەگەڵ کوڕەکەیدا قسەى کردووە، کوڕەکەى باسی لە ئەشکەنجەدان و رەفتاری خراپ لەگەڵ خۆی و هەڤاڵە مانگرتووەکانى کردووە و لەوبارەیەوە وتى "کاتێک لەگەڵمان قسە دەکات، لەبەر دڵی ئێمە دەڵێت، دۆخی زۆر باشە. بەڵام ئێمە ئاگاداری ئەو زوڵمەیەن کە لە دژی ئەنجام دەدرێت. ئیتر لە دوایین قسەکردندا لەگەڵماندا بە ناچار باسی ئەو زوڵمەى کرد کە بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت. کاتێک چووم و بینم، شوێنەواری ئەشکەنجەى پێوەدیار بوو. کاتێک لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردا بوون، ئەشکەنجە کراون".

وتیشی "کاتێک بینیمان، گوێى پێچرابوو. باڵی هەڤاڵێکى پێچرابوو. ئەحمەد و هەڤاڵەکانى لە دژی ئەو ئەشکەنجەکارییە سکاڵایان بەرزکردبووە، بەڵام سەرباری بوونی چەندین بەڵگەى ئەشکەنجە سکاڵاکەیان قبوڵ نەکرابوو. ئەو سکاڵاى لە بەرپرسانى زیندانەکە کردبوو. ئەحمەد و هەڤاڵەکانیان گرتوون و زیندانیان کردوون، بەڵام سەرباری ئەوەش ئەشکەنجەیان دەکەن. ئێمە دەمانەویت کۆتایى بە ئەشکەنجەکردنیان بهێنرێت و بۆ ئەوەش لە هەر شوێنێک پێویست بێت سکاڵا لە دژی ئەشکەنجە تۆمار دەکەین".

ر.م