چالاکی شڕنەخ لە ڕۆژی سێیەمدایە: دوژمنی گەل و جۆگرافیان

چالاکی دانیشتنی حەسەن ئوزگونەش پەرلەمانتاری هەدەپە بۆ شەرمەزاکردنی سووتاندنی چیای جوودی بەردەوامە و وتی،"ئەوە بەرهەمی دوژمنایەتیکردنە لەبەرانبەر گەل."

حەسەن ئوزگونەش پەرلەمانتاری هەدەپە شڕنەخ بۆ شەرمەزارکردنی ئاگرەکەی چیای جوودی کە ٣ ڕۆژە بەردەوامە. دەستی بە چالاکی دانیشتن کردبوو و ٣ ڕۆژە بەردەوامە. چالاکیەکە لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە ئەنجامدرا و نوران ئیمیر و حوسەین کاچماز پەرلەمانتارانی هەدەپە، ئەنجومەنی ژنان، بزوتنەوەی ژنانی ئازاد، دایکانی ئاشتی و ئەندامانی ئاشتیەکە پشتگیریان لە چالاکیەکە کرد.

ئووزگونەش لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند کە لەگەڵ بانگەواز و هوشیاریەکان ئاگرەکە بەردەوامە و هیچ دەستوەردانێک نەکراوە و وتی،"ئەمە دوژمنایەتیە لەگەڵ جۆگرافیا. ئەوە بەرهەمی دوژمنایەتیکردنە لەبەرانبەر گەل. تێکۆشانی ئێمەش بەردەوامە."

نوران ئیمیر پەرلەمانتاری هەدەپەی شڕنەخیش قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ٤٠ ساڵە شەڕ بەردەوامە و وتی،"٤٠ ساڵە، کوشتن، قڕکردنی سروشت بەردەوامە. دەیانەوێت ئێمەی کورد بمرین. کوردێکی بە ئیرادەیان ناوێ. ئێمە ئاڵای هەڤاڵانمان کە لەدژی کودەتای ١٢ ئەیلول تێکۆشانیان کرد هەڵگرتووە. باجەکەی هەرچیەک بێت سەردەکەوین. ئێمە خۆمان ڕادەستی دیکتا – مەزهەب نابین. ئێمە چۆن خاوەنداری لە زمان، کەلتور و ناسنامەی خۆمان دەککەین، بەهەمان شێوەی خاوەنداری لە سروشتی خۆشمان دەکەین."

ز.ش