چالاکی مانگرتن لە خواردن لە لایەن زەینەب جەلالیان و سوهەیلا حجابەوە بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لە خواردن لە لایەن زەینەب جەلالیان لە زیندانی کرمان و سوهەیلا حجاب لە زیندانی قەرچکی وەرامین بەردەوامە.
چالاکی مانگرتن لە خواردن لە لایەن زەینەب جەلالیان لە زیندانی کرمان و سوهەیلا حجاب لە زیندانی قەرچکی وەرامین بەردەوامە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، ٣٢ ڕۆژە سوهەیلا حجاب لە زیندانی قەرچەکی وەرامین دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە و زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسیش لە زیندانی تاکەکەسی کرماندا ڕاگیراوە.
بە پێی سەرچاوەکان، سوهەیلا حجاب زیندانی سیاسی کورد لە دۆخێکی خراپدا لە زیندانی قەرچەکدا ڕاگیراوە و مافی پەیوەندیکردن لەگەڵ خانەواەکەی زەوتکراوە و لەگەڵ ئەوەی نیشانەی کۆرۆناشی هەیە بەڵام هیچ چارەسەریەکی بۆ نەکراوە.
لە لایەکی ترەوە زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی کورد ٢٨ ڕۆژە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە و بە شێوەیەکی کتوپڕ لە زیندانی قەرچەک گواستراوەیەوە و لە ئێستادا لە زیندانی ناوەندی کرمان لە زیندانی تاکەکەسی دایە. تا ئێستا هۆکاری گواتنەوەی زەینەب جەلالیان نەزانراوە و ڕێگای پێنادرێت پەیوەندی لەگەڵ خانەوادەکەی دروست بکات.
ف.ق