چالاکی مانگرتن لەخواردن لە باکووری کوردستان کۆتایی پێهات

لەیلاگۆڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە وپارلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ بە ئامانجی گۆشەگیری سەرئۆجالان مانگرتن لەخواردنی دەست پێکردووە. بەئامانجی پشتگیری کردن لەلەیلاگۆڤەن لە چەندین شاروناوچەی باکووری کوردستان مانگرتن لەخواردنی دەستی پێکردبوو.

 

بە ئامانجی پشتگیری کردنی هاوسەرۆکی کەجەدە وپارلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ کە لەدژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن، لە چەندین شاروناوچەی باکووری کوردستان چالاکوانان دەستیان داوە مانگرتن لەخواردن. چالاکییەکە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ درێژەی کێشا وئەمڕۆچالاکوانان لە شارەکانی ئامەد، وان، ئەدەنە، ڕەحا و جولەمێرگ بە بەیاننامەیەک کۆتاییان بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن هێنا.

ئامەد

لە ئامەد دەرسیم داغ و سالیحە ئایدنیز و١٦ چالاکوانی دیکە بە چالاکییەکەی ٢ڕۆژەی مانگرتن لەخواردن پشتیوانیان لە مانگرتن لەخواردنی لەیلا گۆڤەن کە لە دژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان دەستی پێکردووە کرد.

چالاکییەکە٢ ڕۆژەکە بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک کۆتایی پێهات.

ئەدەنە

لە شاری ئەدەنە چالاکوانان بە ئامانجی پشتیوانی کردن لە مانگرتنەکەی لەیلا گۆڤەن پارلمانتاری هەدەپە وهاوسەرۆکی کەجەدە،چالاکییەکی دووڕۆژەی مانگرتن لەخواردنیان دەست پێکردبووە. ئەمڕۆ بە بەیاننامەیەک کۆتاییان بەمانگرتنەکەیان هێنا.

ڕەمزی توسوون و کەمال پەکوز وچەندین بەڕێوەبەری هەدەپەی مێرسین وئەدەنە بەشداریان لە چاللاکییەکەدا کرد.

وان

مانگرتن لەخواردن بە ئامانجی ئیدانەکردنی سیاسەتی گۆشەگیری ڕژیمی تورکیا و پشتیوانی لە مانگرتنەکەی لەیلاگۆڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پارلمانتاری هەدەپە کە لەشاری وانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەستی پێکردبوو، ئەمڕۆ بەبەیاننامەیەک کۆتایی پێهات.

 لە جولەمێرگ و رەحا بۆ هەمان مەبەست چالاکی مانگرتن دەستی پێکردبووە کە بە بەیاننامەیەک چالاکوانان کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا و دەستنیشانیان کرد کە تێکۆشانی گەلی کورد هەتاکو گەییشتن بە ئازادی بەردەوامە.

ک-ش