لە ڕۆژی پێنجشەمەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی بەڕێوەدەچن. لە شاری سنە کۆمەڵێک پارێزەری سەر بە سەندیکای پارێزەران داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک هەڵوێست نیشان بدەن و هێرشەکان ڕابگرن.
بە ناوی کوردانی خۆراسان ڕاگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە و هێرشی داگیرکەری شەرمەزار کرا و داوایان کرد هاوڵاتیان لەبەردەم کونسولخانەی تورکیا کۆببنەوە.
چالاکیەکانی باشووری کوردستانیش بەردەوامن. لە ژمارەیەک شار دوو ڕۆژی ڕابردوو چالاکی و خۆپیشاندان ئەنجامدران و لە شارەکانی هەلەبجە و کەلار و سەنگەسەریش بڕیارە خۆپیشاندان ئەنجامبدرێت و هێرشی داگیرکەری شەرمەزار بکرێت.
لە هەولێر بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ژمارەیەکی زۆر ڕۆشنبیرم نووسەر و سیاسەتمەدار کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک دەست بە چالاکی دەکەن و لە ڕووی نێودەوڵەتیەوە دەست بە هەوڵدان دەکەن. لە سلێمانیش بۆ ئازادی و سەرکەوتنی ڕۆژئاوا لە پارکی ئازادی نوێژی هەینی بەڕێوەدەچێت.
ف.ق