چالاکیی مانگرتن لە سلێمانی بەرده‌وامە
چالاكی مانگرتن لە شاری سلێمانیی باشووری كوردستان لە ٦٦هه‌مین ڕۆژیدا بەردوامە. مانگرتوان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، تا شکاندنی گۆشگیریی سه‌ر ئۆجالان بەردوام ده‌بن له چالاكییه‌كه‌یان.
چالاكی مانگرتن لە شاری سلێمانیی باشووری كوردستان لە ٦٦هه‌مین ڕۆژیدا بەردوامە. مانگرتوان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، تا شکاندنی گۆشگیریی سه‌ر ئۆجالان بەردوام ده‌بن له چالاكییه‌كه‌یان.
چالاکیی مانگرتنی نۆبه‌تداری كۆمه‌ڵه‌ی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی کە ماوەی ٦٦ رۆژە بۆ پشتگیری لە مانگرتنی لەیلا گیوڤه‌ن و له‌پێناو شکاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی پێكردووه، به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ گرووپێكی دیكه نۆبه‌تی مانگرتنه‌كه‌یان وه‌رگرت کە پێکهاتووه لە ھاوڵاتییانی ھەر چوار پارچەی کوردستان. شەفیق یڵدرم به ناوی گرووپه‌كه ڕایگه‌یاند: «ئێمە جه‌خت لەسەر داواکانی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه و تا شکاندنی گۆشگیریی سه‌ر ڕێبەر ئاپۆ، لە چالاکییەکانمان بەردەوام دەبین».
s.m