چاودێرانی سیاسی: لایەنێکی باشور بە فیتی تورکیا ئاڵۆزی لە زینی وەرتێ دروست کردووە
چاودێرێکی سیاسی دەلێت:هەر لایەنێکی سیاسی سوور بێت لەسەر کێشە دروست کردن لە زینی وەرتێ پێویستە هەموو کورد بزانیت ئەو لایەنە جێبەجێکاری ئەجیندای داگیرکەرانی کوردستانە.
چاودێرێکی سیاسی دەلێت:هەر لایەنێکی سیاسی سوور بێت لەسەر کێشە دروست کردن لە زینی وەرتێ پێویستە هەموو کورد بزانیت ئەو لایەنە جێبەجێکاری ئەجیندای داگیرکەرانی کوردستانە.
زینی وەرتێ کە دەکەوەێتە دۆڵی شاوری سەر بە ناحیەی وەرتێ و بە دووری ٣٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوریڕۆژئاوای قەزایڕانیە، هاوکات ناوچەیەکی وایە دەکەوێتە سەرڕێگای نێوان هەردوو قەزای چۆمان و ڕانیە، لەگەڵ ئەوەشدا لەڕێگای چیادا دەکەوێتە نێوان هەردوو چیای قەندیل و کاروخ، هاوکات ناوندێکی ستراتیژیەکی سەربازیە، بە شێوازێک هەر هێزێک لە وێ جێگیر ببێت دەتوانی بە ئاسانی دۆڵی شاوری و دۆڵی زەرگەلی لە قەندیل کۆنترۆل بکات.
هاوکات ئەوە ناوچەیە لانکەی زۆربەی شۆرشەکانی کوردستان بووە، بە تایبەتی شۆرشی نوێی باشوری کوردستان لە دوای ساڵانی ١٩٧٥ تاکو ڕاپەرینی گەلی باشوری کوردستان لە دژیڕژێمی بەعس لانکە پێشمەرگەکانییەکێتی بوو، شەری پارتیزانیان تێدا دەکرد، لە ساڵانی ١٩٩١ بەدواوە هەریەک لەیەکێتی و پارتی کاتێ شەریان لە دژییەکتر کرد زۆرترین شەڕەکان لەو دەڤەرەڕوویدا و بە شێوازێک لە هەموو گرد و تەپەکانی ئەو ناوچەیە خوێنی شەری براکوژی تێداڕژاوە، لە دوای کۆتایی هاتنی شەر بەڕیکەوتن ئەو ناوەچەیە وەک ناوچەی ژێر دەسەڵاتییەکێتی-یەنەکە مایەوە.
لە ساڵی ١٩٩١ تاکو مانگی ئاداری ئەمساڵ ئەو ناوچەیە ئارامترین ناوچەی باشوری کوردستان بووە، هێچ کێشەکی ئەمنی و سیاسی نەبووە، بەڵام لە ناوەراستی مانگی ئاداری ئەمساڵ پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە لە ژێر ناوی قەدەغەی هاتوچۆ و رێگری کردن لە هاتنەوەی قاچاغ بەو ناوچەیەدا هێزی لیوای ٧ چۆمانی ناردە سەر زینیوەرتێ، بەڵام هەر زوو نیەتی پەدەکە ئاشکرا بوو کە ناردنی ئەو هێزە بۆ ئەو ناوچەیە قەدەغەی هاتوچۆ نیە، بەڵکو لەشکرکێشی پێشەروی هێزەکانی پەدەکەیە بۆ ناوچەییەکێتی نیشتیمانی کوردستان-یەنەکە بۆیەیەکێتی هێزی ناردە ناوچەکە لە بەرامبەر پارتی خۆیان جێگیر و داوایان لە پارتی کرد هێزەکانی لە ناوچەکانییەکێتی بکشێنێتەوە
لە لایەکیدیکەوە پەکەکە ئەو پێشرەویە بە پلانی داگیرکاری تورکیا دەزانێت کە لەڕێی پارتیەوە جێبەجێی دەکات لەو چوارچێوەیەدا پەکەکە سێ گەریلای خۆی ناردە ناوچەکە بۆ ئەوەی بە شێوازێکی ئاشتیانە داوا لە پەدەکە بکەن هێزەکانی لەو ناوچەیە بکشێنەوە چونکە مەترسی بۆ سەرقەندیل و هەرێمەکانی پاراستی میدیا هەیە، بەڵام پەدەکە بە پێچەوانەی نیەتی ئاشتیانەی پەکەکە هەواڵی ئەو سێ گەریلایەی دابە تورکیا و ئەو سێ گەریلایە لە ١٥ی نیسان بە هۆی بۆردومانی فرۆکەی سوپای داگیرکەری تورکیاوە شەهید بوون.
سەرەڕای شەهید بوونی ئەو سێ گەریلایەش پەکەکە و گەریلا کاردانەوەیەکی سەربازیان پێشان نەداوە، بەڵکو داوایان کرد پەدەکە لە ناوچەکە بکشێتەوە بۆ ئەوەی شەڕ دروست نەبێت، بەڵام تا ڕۆژی ئەمرۆ بە پێچەوانەی خواستی هەموولایەنە سیاسیەکانپارتی هێزی زیاتر دەنێرێتە ناوچەکە و پێگەکانی خۆی بەهێزتر دەکات، جێاواز لەو هێزەی لێوای ٧ چۆمان لە ماوەی دوو ڕۆژیڕابردوودا هیزێکی تری زیرەڤانی لە پشتی زینی وەرتێ بە دیوی وەرتێ جێگر کردووە دەهۆلی شەری کورد لیدەدات، باس لەوە دەکرێت لە ناو ئەو هێزەدا پێشمەرگەیڕۆژیش بوونیان هەیە.
پەدەکە هەر بەوەندەڕانەوەستاوە بەڵکو بە گوێرەی وتەی هاوڵاتیانی گوندەکانی دۆلی شاوری و وەرتێ کۆمەڵیک کەس بینراون لەگەڵ پێشمەرگەکانی پارتی بە تورکی قسەیان کردوە و جیهازی چاودیری و سیخوریان پێ بووە، خەڵکی ناوچەکە گومانیان لەوە هەیە ئەو کەسانە میتی تورک بن، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ پێشەروییەکانی پەدەکە بۆ ناوچەکە، فرۆکە سیخوریەکانی تورکیا بە بەردەوامی بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوورێنەوە.
چاودێرانی سیاسی لە شاری کەرکوک سەبارەت بە ئاڵۆزی و کێشەکانی ناوچەی زینی وەرتێ و لێکەوتە خراپەکانی لەسەر بەرژەوەندیە نەتەوەیی و نشتیمانیە باڵاکانی گەلی کورد بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دوان.
تورکیا بەرژەوەندی هەیە لە ئالۆزییەکانی ناوچەی زینی وەرتێ
محەمەد نەسرەدین سیاسەتمەدار و چاودێری سیاسی لە شاری کەرکوک، سەبارەت بە ئالۆزییەکانی ناوچەیەی زینی وەرتێ و ئەو لایەنەی بەرژەوەندی هەیە لە ئاڵۆزیەکانی ئەو ناوچەیە، بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: " بەروون و ئاشکرا دیارە کە هیچ لایەنێکی سیاسی کوردی بەرژەوەندی نیە لەو جوڵاندنی هێز و بارە نەخوازراوەی ناوچەی زینی وەرتێ ،
تاکە لایەن بەرژەوەندی هەبێت لە ئالۆزییەکانی ناوچەی زینی وەرتێ، بەروونی دیارە کە دەوڵەتی تورکە کە چاوی بڕیوەتە چەند ناوچەیەکی دەوروبەری زینی وەرتێ دەیەوێت ئەو ناوچانە داگیربکات و هێرش بکاتە سەر گەریلاکانی پەکەکە."
لایەنێکی باشوری کوردستان بە فیتی تورکیا ئەو ئاڵۆزی و کێشەیان دروست کردووە لە زینی وەرتێ
هەروەها سەبارەت بەو لایەنەی کە ئەجیندای تورکیا جێبەجێ دەکات لە باشور، و لێکەوتەکانی ئەو ئاڵۆزیەی زینی وەرتی، محەمەد نەسرەدی چاودێری سیاسی بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند:"هەر لایەنێکی باشوری کوردستان کە رێگەر خۆشکەر بێت بۆ ئەو رووداوانەی لە ناوچەی زینی وەرتێ روودەدەن و رێگە خۆشکەربن لە جێبەجێ کردنی ئەجیندای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەو ناوچەیە، پێم وایە ئەو لایەنانەی بە فیتی تورکیا کێشەیەکیان لەو ناوچەیە دروست کردووە کە لەوانەیە ئەو کێشەیە ببێتە مایەی کارەساتێکی گەورە بۆ گەلی کورد کە دەرئەنجامی دەبێتە هۆی روودانی شەری براکوژیشەرێک کە گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان بەرژەوەندیان لەو شەرە نابێت تەنها داگیرکەرانی کوردستان بەرژەوەندیان دەبێت لەو شەرە."
لەناو باشوری کوردستان ئاراستەیەک هەیەڕێگە خۆشکەرە بۆ جێبەجێ کردنی ئەجندای دوژمن
سەبارەت بە رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جێبەجێ کردنی ئەجیندای تورکیا لە باشور، محەمەد نەسرەدین ڕایگەیاند: دبینین بۆردوومان کردنی کامپی مەخمور و شەهیدکردنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە کامپەکە و هەروەها گەمارۆدانی کامپەکە لەلایەن ئاراستەیەکی دیاری کراوی هەرێمی کوردستان هەموو ئەمانە ئەوەمان پێدەلێت کە لەناو باشوری کوردستان ئاراستەیەک هەیە ڕێگە خۆشکەرە بۆ جێبەجێ کردنی ئەجندای دوژمنانی کوردستان."
پارتی دیموکراتی کوردستانیش زەرەرمەند دەبێت لەم ئاڵۆزیە
هەروەها محەمەد نەسرەدین ڕاشیگەیاند:"ئەم ئاراستەیەش(پارتی دیموکراتی کوردستان) پێویستە باش بزانیت هەڵگیرسانی شەری براکوژی کارەساتێکی گەرورەیە کە سەرجەم کورد تیدا زەرەرمەند دەبێت بەو لایەنەوەش کە ئەمرۆ وا تێدەگات کە ئەوەی لە زینی وەرتێ روودەدات دەکرێت بەرژەوەندی خۆی تێدا بێت."
پێویستە بەرژەوەندی نشتیمانی و نەتەوەیی کورد بخریتە پێش بەرژەوەندی حزبی و بەرژەوەندی دەوڵەتانی هەرێمی
سەبارەت بە هۆشیاری لایەنە سیاسیەکانی باشور لە چارەسەر کردنی ئەو ئاڵۆزیە و پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی کورد، محەمەد نەسرەدین ڕایگەیاند: "پێویستە هەموو لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان لەوە تێبگەن کە کیشەو ئاڵۆزیەکانی زینی وەرتێ بەهیچ شیوەیەک بەرژەوەندی کوردی تێدانیە و تەنها بەرژەوندی داگیرکەرانی کوردستان لەو ئاڵۆزیەیە هەیە،دەبیت زۆر بەوردی تەمەشای ئەو کێشەیە بکرێت و پێویستە بەرژەوەندی نشتیمانی و نەتەوەیی کورد بخریتە پێش بەرژەوەندی حزبی و بەرژەوەندی دەوڵەتانی هەرێمی چونکە بەرنامەی ئەو هێزە کە لەچەندین هەڵوێستی ڕابردوو دەرکەوتووە کە دژی داخوازیە ڕەواکانی گەلی کوردە."
هەر لایەنێکی سیاسی سور بێت لەسەرکێشەدروست کردنلە زینی وەرتێ پێویستە هەموو کورد بزانیت ئەو لایەنە جێبەجێکاری ئەجیندایداگیرکەرانە
دەربارەی ئەو بەرژەوەندیانەی لە زینی وەرتێ هەیە، ئەو چاودێری سیاسیە ڕایگەیاند: "ئەگەر شەری ناوخۆ سەرچاوەکەی کێشەو ئالۆزیەکانی زینی وەرتێ بێت ئەوە هەموو کوردێکی خاوەن ویژدان لەوە تێدەگات کە ئەوەی لە زینی وەرتێ روودەدات هیچ بەرژەوەندیەکی نیشتیمانی و نەتەوەیی تێدانیە، ئازادی کورد و بەرژەوەندیە باڵاکانی کورد و بەرژەوەندی ئابوری لە زینی وەرتێ نیە بەلکو بەرژەوەندی داگیرکەران لە زینی وەرتێیە، هەر لایەنێکی سیاسی سور بێت لەسەر ئەوەی کێشە لە سەر ناوچەیەی زینی وەرتێ دروست بکات پێویستە هەموو کورد بزانیت ئەو لایەنە جێبەجێکاری ئەجیندای دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستانە."
بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلی رووبەربوونەوەی پڵانی داگیرکەرانە بەیەکریزی و یەک هەڵۆێستی
سەبارەت بە ئاستی قەبوول کردنی تاکی کوردی باشور بۆ شەری ناوخۆ،محەمەد نەسرەدین ڕایگەیاند: "پێم وایە لە ئیستادا هۆشیاری تاکی کورد گەیشتۆتە ئەو ئاستە کە بزانێت بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلی کورد یەکریزی و یەک هەڵوێستی و رووبەربوونەوەی پڵانی داگیرکەرانە بە یەک ریزی و یەک هەڵۆێستی، هەر لایەنیکی باشوری کوردستان لەو یەک ریزی و یەک هەڵوێستیە دەربچێت ببێتە بەشێک لە ئەجیندای داگیرکەران پێم وایە تاکی کورد بەر نەفەرتی دەخات."
مەترسی ئاڵۆزێکانی ناوچەی زینی وەرتێ بە پاساوەکانی دەستپێدەکات
بورهان حاجی سلێمان چاودێری سیاسی و رۆژنامەنووس لە شاری کەرکوک، سەبارەت بە مەترسیەکانی ئاڵۆزی ناوچەی زینی وەرتێ، بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: ''مەترسی ئاڵۆزێکانی ناوچەی زێنێ و وەرتێ بە پاساوەکانی دەستپێدەکات بە گوایە بۆ رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو هێزەی پارتی جولێندراوە بۆ ئەو ناوچەیە، بەڵام لەسەرتاسەری جیهان دەبینین لە ناو تاقیگەوە رێگری دەکرێت لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەک بە زەبری هێز و ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئەوناوچەیە.''
جولاندنی هێزی پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمان و فیتی هێزی دەرەکیە
سەبارەت بە هۆکاری جولاندنی هێز لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەو ناوچەیە، بورهان حاجی سلێمان ڕایگەیاند: "هەروەها ئەو ناوچەیە هیچ گرنگیەکی ئابوری نیە و پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ هەژمونێکی حزبی لەو ناوچەیە نیە، پیدەچێت ئەم جولاندنی هێزەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمان و فیتی هێزی دەرەکیە جا ئەم هێزە تورکیا بێت یان هێزێکی دیکەی دەرەکی بێت ئەوەی روونە ئەم جوڵاندنی هێز و دروستکردنی ئاڵۆزیە ئیرادەیەکی نشتیمانی بەدواوە نیە و دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکات."
پێویستە بەکۆ دەنگیەکی نشتیمانی و نەتەوەیی مامەلە لەگەل ئەم دۆخە هەستیارە بکەین
سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەکردنی ئاڵۆزیەکانی ناوچەی زینی وەرتی، بورهان حاجی سلێمان بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "ئەگەر بەکۆ دەنگی نشتیمانی ئەو هێزە دەست رۆشتوویانەی ئەو ناوچەیە رێگە لەم ئاڵۆزیە نەگیریت و نەگەنە ریکەوتنێک بۆ چارەسەر کردنی ئەم گرفتە بەشیوەیەک کە نیگەرنیەکان بروێننەوە و نیازی پاکی نیشان بدەن لێکەوتی خراپ لەم ئاڵۆزیە دەبێتەوە چونکە هەموومان لەناو یەک کەشتین و هیچ لایەنێک بەتەنها مولکداری خاوەنداری ئایندەی کورد ناکات، پێویستە بە تواوی لە بابەتەکە تێبگەن و بتوانرێت بەکۆ دەنگیەکی نشتیمانی و نەتەوەیی مامەلە لەگەل ئەم دۆخە هەستیارە بکەین."
ز.ش