چاودێرانی سیاسی: کۆنگرەی نەتەوەیی قەڵغانی بەرگرییە بۆ کورد
چاودێرانی سیاسی بەستنی گۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا بە پێویست دەزانن. داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکەن هەنگاو بۆ ئەم مەبەستە بنێن.
چاودێرانی سیاسی بەستنی گۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا بە پێویست دەزانن. داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکەن هەنگاو بۆ ئەم مەبەستە بنێن.
لە دوای داگیرکردنی کەرکووک و عەفرین، هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی ئێستای سوپای تورکیا بۆ سەر هه‌رێمی برادۆست و چیاکانی باشووری کوردستان، مەترسییەکان لەسەر گەلی کورد زیادی كردووه و چاودێرانی سیاسی باس له‌و مه‌ترسییانه ده‌كه‌ن و گرنگی به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌م كاته‌دا ده‌خه‌نه‌ڕوو.
محه‌مه‌د نەسرەدین، چاودێری سیاسی بە ئاژانسی هه‌واڵی فورات ANFی گوت: ئەو تاڵانکاری و ته‌حه‌دیاته‌ی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی گەلی کورد بەتایبەتی لە باشوور، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ده‌بێته‌وه، ئەوەمان پێدەڵێت كه بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی لەپێناو یەکخستنی گوتاری کورد و دروستكردنی یەکریزی و یەکهه‌ڵوێستی، بۆ ئه‌م قۆناغه زۆر گرنگه. ناوبراو گوتیشی: لەبەرئەوەی گۆڕانکارییەكی گه‌وره ڕوودەکاتە ناوچەکە، بۆ ئەوەی کورد ده‌ستكه‌وته‌كانی بپارێزێت و له‌ده‌ستیان نه‌دات، هه‌روه‌ها سوود لەو گۆڕانکارییانە وەربگرێت، یەکریزی و یەک هەڵوێستی پێویسته، ئه‌مه‌ش به سازكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێت.
هاوكات چادێری سیاسی ئەڵماس فازڵ له لێدوانی‌دا بۆ ANF گوتی: هەموو کات کۆنگرەی نەتەوەییمان بۆ میللەتی کورد بە زەرور زانیوە. ئێمە ئاگادارین له به‌رانبه‌ر کوردان لە باکووری وه‌ڵات، باشوور و هه‌ر چوار پارچەکەی کوردستان چی ڕوودەدات. پێویسته بیر لەوە بکرێتەوە كه کورد بارودۆخی خۆی چاک بکات و هەڵسێتەوە.
یوسف شێخ بزێنی، چاودێری سیاسی به ANFی گوت: ئێمە وەک نەتەوەی كورد زۆر پێویستمان بەیەکتری هەیە. کاتێک بڕوانین، ده‌بینین خاکمان داگیرکراوە بەڵام نەتەوە نابێت داگیربکرێت. گۆنگرەی نەتەوەیی زۆر گرینگە،به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەر جموجۆڵێك بکات، کاریگەری له پارچەیەک لە پارچەکانی کوردستان ده‌كات.
s.m