"ناوەندی بڵاوکردنەوەى بیر و ئەندێشەکانی عەبدوڵا ئۆجالان" بۆ ئاسان دەستڕاگەیشتنی خوێنەر بە کتێبی ٥ بەرگیی "مانیفیستی شارستانیی دیموکراتی" لە نووسینی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە هاوکات بەرگرینامەى ئۆجالانە بۆ دادگای ئەوروپا، لە دواى پیاداچوونەوەی و هەر ٥ بەرگەکە پێکەوە و بە شێوەیەکى جوان و قەشەنگ و بە زمانی فارسی چاپ و بڵاویکردەوە.
ئەو چاپە تازەیە، کە دەبێتە چاپی سێیەمی مانیفیستی شارستانیی دیموکراتی عەبدوڵا ئۆجالان بە زمانی فارسی و لە یەک دەورەدا کۆکراوەتەوە و هەر ٥ بەرگەکە لە خۆ دەگرێت:
کتێبەی یەکەم: شارستانیی سەردەمی خوداوەندە دەمامکدار و پادشا داپۆشراوکان
کتێبی دووەم: شارستانیی سەرمایەداری سەردەمی خوداوەندە بێدەمامک و پادشا رووتەکان
کتێبی سێیەم: تاقیکردنەوە سەبارەت بە سۆسیۆلۆژیای ئازادی
کتێبی چوارەم: قەیرانی شارستانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەریی شارستانیی دیموکراتی
کتێبی پێنجەم: کێشەى کورد و رێگای چارەی نەتەوەى دیموکراتیک
ئەو کۆمەڵە کتێبە، کە لە یەک بەرگدا چاوپکراون لەلایەن ئاراس کاردۆخ کراوە بە فارسی و رێوار ئابدانان پێداچوونەوەى بۆ کردووە.
ئێستا ئەو کتێبە لە کتێبخانەکانى رەهەند، غەزەلنوس و رۆمان لە شاری سلێمانی لە بەردەستدایە.
ژ.ت