چوار شار و شاروچکەی باشوور بە وێنەی ئۆجالان خەملێنران

گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری سلێمانی و شاروچکەکانی، کەلار، پێنجوین و سەید سادق، لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات بەرامبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، وێنەکانی ئۆجالانیان لە دیوار و شوێنە گشتیەکان هەڵواسی.

گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ شوبات بە دروشمی 'هەستە سەرپێ، گۆشەگیری تێکبشکێنە، فاشیزم بڕوخێنە و کوردستان ئازاد بکە. لە سڵێمانی، کەلار، پێنجوین و سەید سادق، پۆستەر و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان لە سەر دیوار و شوێنە گشتیەکاندا هەڵواسی.

لە سەر وێنە و پۆستەرەکانی ئۆجالان 'نا بۆ گۆشەگیری و بێدنگی بشکینە' نووسرابوو.

ف.ق