چیای گابار دەسووتێت، سەربازانی تورک ڕێگری لە کوژاندنەوەی دەکەن

ئاگرەکەی چیای گابار ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بڵاودەبێتەوە. سەربازە تورکەکان ڕێگری لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەکەن.

چیای گابار کە دەکەوێتە نێوان شڕنەخ و ناوچەی جزیر ١٠ ڕۆژە بە بەردەوامی دەسووتێت. ئاگرکەوتنەکە دوای ئۆپەڕاسیۆنی سوپای تورک دەستیپێکردووە و ڕێگا بە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە نادرێت. بۆیەش ئاگرەکە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بڵاودەبێتەوە، بە هەزاران دار و باخ و ڕەز سووتاون. دانیشتووان هەوڵ دەدەن ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام سەربازان ڕێگری دەکەن.

ئاگرەکە پەرەدەسێنێت

ئاگرەکە کە ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر دەستیپێکرد لە دەریێ گابار، دەشتی دێرشەوێ، قەرنێ، بیراڤا و مەمیروکا دەستی پێکرد، لە بەرزاییەکانی شاروچکەی فندیکەی ناوچەی باسان و دەوروبەری گوندی زڤینگوی ناوەندی شارەکە بڵاوبووەتەوە.

ئاگرەکە ئەمڕۆ گەیشتووەتە دەوروبەری گوندەکانی باغپنار و شاروچکەی بەرکەڤەر.

ف.ق