چەتری ئەنجومەنەکانی ژنانی ئیزدی بانگەوازیی بۆ ژنان کرد

چەتری ئەنجومەنەکانی ژنانی ئێزدی، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان بانگەوازیی بەرخۆدان و چالاکییان کرد.

چەتری ئەنجومەنەکانی ژنانی ئێزدی، بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووهەم، ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووهەم، ڕۆژی تێکۆشانی ژنان لەدژی توندوتیژی، هەرسێ خوشکانی مرابل و هەڤرین خەلەف، ئامارا ڕێناس، دایکە تایبەت، بێریڤان شەنگالی و هەزارانی وەکو ئەو ژنە تێکۆشەرانە بە ڕێزەوە وەبیر دەهێنینەوە و سڵاو لە بەرخۆدانەکانیان دەکەین.

توندوتیژی دژی ژنان، بەردەوام بە ئامانجی لەناوبردنی ناسنامەی ژنە و ئێستا لە بەرزترین ئاستدا لە هەموو جیهان هەیە. لە ئامانجی ئەو هێرشانەی دەسەڵاتدارانی پیاوانی سەردەست، بەتایبەت ئەو ژنانەی لەبەرانبەر توندوتیژیی و ژێردەستەیی خۆیان ڕێکدەخەن و بۆ ئازادی تێدەکۆشن. لەو ساڵانەی ڕابردوودا، لە ٩ی تشرینی یەکەم بەدواوە، بە تووندی لە هەرێمەکانی ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەرێمەکانی ئێزدییەکان و بەتایبەتیش لە شەنگال، فاشیزمی ئاکەپە بە عەقلیەتی دژی ژنان و ئیسلامی ڕادیکاڵ بە هاوکارەکانیان، چەتەکانی داعش چەتەکانی دیکەی وەکو بوکۆ حەرام، ئەلنوسرە، ئەل شابا، ئەلقاعیدە و ..هتد. ئێمەی ژنان دەکەنە ئامانجی هێرشەکانیان، هەوڵ دەدەن ئازادییەکەمان لێ زەوت بکەن بە شێوازی دڕندانە قڕکردنی ژنان جێبەجێ بکەن و لەناومان ببەن.

چەتەکانی داعش لەسەر ئەو ڕاستیانە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەناو فەرمانی گشتی بۆ سەر ئێزدیان، قڕکردنی ژنی جێبەجێ کرد. هەزاران ژن و منداڵی ئیزدی لەیەکتر دابڕێنران، ڕفێندران، کڕین و فرۆشتنیان پێوە کرا، دەستدرێژیان کرایە سەر و کوژران. ئامانجەکە بەتەواو کۆمەڵکوژکردنی هەموو ئێزدییەکان و ئاینی ئێزدی بوو. لەبەر ئەوەشە هێشتا هەڕەشەی قڕکردنی کۆمەڵگەی ئێزدی هەیە. لەبەرئەوەی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە ڕێگەی چەتەکانییەوە هەوڵ دەدات، بە شەڕی داگیرکاریی، ئامانجە نیوەناچڵەکەی داعش تەواو بکات. لە ٥ی تشرینی یەکەم بەدواوە، دەوڵەتی فاشیستی تورک ٤ جار هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر خانەسۆر و بارێ. ئەو هێرشە کراوەتە سەر ئیرادەی ئێزدییەکان، لە ئەنجامدا چەندین سڤیل کوژراون، لەناویشیاندا ژنیش کوژراون و بریندار بوون. ئەو عەقلەی وەکو ڕێبازەکانی داعش ڕەفتار دەکات، ژن و منداڵیشیان کۆمەڵکوژ کردووە. لەناویشیاندا سکرتێری پارتی داهاتووی سوریا، هەڤرین خەلەف هەبوو. سیاسەتمەداری گەنج لەگەڵ هەشت هاوڵاتی دیکە بە بەرچاوی جیهانەوە کوژران.

هەربۆیەشە ئێمەی چەتری ئەنجومەنەکانی ژنانی ئێزدی، بانگەوازی بۆ هەموو ژنان دەکەین، وەرن پێکەوە ڕێکخستنی خۆیان پێش بخەین و کۆتایی بە قڕکردنی ژنان بهینین. وەرن خۆمان بگەیێنینە ئەو ئاستەی کە هیچ ژنێک بەبێ ڕێکخستن نەمێنێتەوە، وەرن با پێکەوە میراتی هەرسێ خوشکی مرابل و هەڤرین خەڵەف و هەموو ژنان کە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی گیانیان لەدەست دا، بگەیێنینە کۆمەڵگایەکی سروشتی، ئابوری و دیموکراتیکی لەسەر بنەمای ژنی ئازاد دەژی".