چەتەکانى داعش ٢ گوندیان لە کەرکوک داگیرکرد
چەتەکانى داعش ماوەیەکە لە دەورووبەرى کەرکوک دەستیان بە پەلاماردان کردووە و شەوی رابردووش ٢ گوندیان لە ناوچەى داقوق داگیرکرد.

دواى ئەوەى تورکیا هێرشى کردە سەر عەفرین و دەستیشیکرد بە هەوڵدان بۆ داگیرکردنى باشوورى کوردستان، چەتەکانى داعش لە عێراق دەستیان بە هێرشکردن کردووەتەوە. چەتەکانى داعش شەوی رابردوو ٢ گوندیان لە سنوورى پارێزگاى کەرکوک داگیرکرد.
بەپێى زانیاریى سەرچاوە هەرێمییەکان، گوندەکانى هەفتەغار و ئاوا فەخرۆ، کە دەکەوێتە نێوان داقوق و خورماتوو، لەلایەن چەتەکانى داعشەوە داگیرکراون.
چەتەکانى داعش لە موکەبەرەى مزگەوتى ئەو گوندانەوە بە هاووڵاتیانیان راگەیاندووە، هەر کەس هاوکارییان بکات دەتوانێت لە گوندەکەدا بمێنێتەوە و ئەوەشى ئامادە نییە هاوکارییان بکات دەبێت لە گوندەکە بچێتە دەرەوە. لە دواى ئەوەش هاووڵاتیانى ئەو ٢ گوندە، هەر ٢ گوندەکەیان چۆڵکرد و چەتەکانى داعش خۆیان تێدا جێگیرکردووە.
لە دواى ئەوەى دەوڵەتى تورک هێرشى کردە سەر عەفرین، چەتەکانى داعش لە دەورووبەری کەرکوک، ئەنبار، دیالە، موسڵ، حەویجە و تەلعەفەر دەستیان بە جموجوڵ کردووە. تاوەکو ئێستا دەیان هێرشیان ئەنامجامداوە و سەدان سەربازى عێراقی و پۆلیسى فیدراڵى و ئەندامانى حەشدى شەعبی و هاووڵاتیى مەدەنییان کوشتوە.