چەتەکانی داعش لە خانەقین کرانە ئامانج

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق مۆڵگەکانی چەتەکانی داعشیان لە باکوری ڕۆژئاوای شارۆچکەی خانەقین بۆردوومانکرد، بەوتەی بەرپرسێکی حەشدی شەعبی-ش، لە بۆردوومانەکەدا شەش چەتەی داعش کوژراون.

لە سنووری شارۆچکەی خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق بۆردوومانی مۆڵگەکانی چەتەکانی داعشیان کرد.

بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆ سەر مۆڵگەکانی چەتەکانی داعش، لە چەمی ئەڵوەن بووە لە باکوری ڕۆژئاوای خانەقین.

ئەمە لەکاتێکدایە، درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆ چەتەکانی داعش دەستڕێژی گوللـەیان لە گوندی کەریم داود-ی باکوری ڕۆژئاوای شارۆچکەی خانەقین، بەڵام هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.

پاش هێرشەکەش دانیشتووانی گوندەکە تەقەیان لێکردوون چەتەکانی داعش بەرەو چەمی ئەڵوەن هەڵهاتوون.