چەمچەماڵ،هاوڵاتیەک کۆتایی بەژیانی هێنا

دەوترێت هاولاتیەکە پێشمەرگە بووە و لە دایککبووی ساڵی 1970 یە.

 

 

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە شاری چەمچەماڵەوە، ئەمرٶ کەسێک بەناوی ئیسماعیل ڕەمەزان، لە دایکبووی ساڵی 1970 کرستیانی، تەمەن 48 ساڵان لە نزیک گەرماوی سەردەمی تەنیشت پارکی 8ی ئادار، بە خۆخنکاندن کۆتایی بەژیانی هێناوە. ڕاگەیەندرا: ناوبراو پێشمەرگە بووە و تا ئیستا هۆکاری خۆخنکاندنەکەی نەزانراوە، بەڵام دەویترێت پێ دەچیت بەهۆی خراپی گوزەرانی دارایی و نەداریەوە بوو بێ. 

بەپیی زانیاریەکان، تەرمی ناوبرا بۆ توێکاری و پشکنین، سەرەتا  براوەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەوی چەمچەماڵ و پاشان ڕەوانەی پزشکی دادوەری شاری سلێمانی کراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە کردوە. 

دەوترێت، لە لە کاتی پشکنیندا، 2 وێنە، 500 دیناری ئێراق و مۆڵەتێکی شۆفێری لە گیرفانیدا دۆزراونەتەوە.