چەند وێنەیەکی سروشت و گەریلاکانی کوردستان

چیاکانی کوردستان بە دیمەنەکانی بەهار خەمڵێنران. چەند وێنەیەکی سروشت و گەریلاکانی کوردستان.

لە چیاکانی کوردستان هەر کانیەک خاوەن چیرۆکێکە، شایەدی بۆ مێژوو دەدەن. ئەمڕۆش شایەدی بۆ خۆشحاڵی گەریلاکان دەدەن.

بە هاتنی بەهار دەشت و شاخەکان خەمڵێنران، کانیاوەکان تەقین، بۆنی گوڵەکان بڵاوبوونەوە. کۆزەڵە یەکێک لەو گیا بەهاریانەیە کە ئەگەر لەناو خواردنی گەریلادا نەبێت نابێت.

ئازادی پێویستە لەناخی ڕوحدابێت، مرۆڤ پێویستە خۆی لە خرابەکان پاکبکاتەوە و لەگەڵ سروشت ئاوێتە ببێت.

پێکەنین لە ژن دێت. کاتێک ئەو ژنە گەریلا بێت پێکەنینی سەر لێوەکان جوانتر دەبێت.

'ئێمە سەر چیامان خۆشدەوێت. بۆ ئەوەی دەستمان بە خۆر بگات'. بۆ ئێمە ڕۆژێکی ئاساییە، بەڵام هەموو ڕۆژێک بۆ ئەوان سەرەتای بەسەرهات و گەشتێکە.

ف.ق