ڕامین حوسێن په‌ناهی گواسترایه‌وه بۆ قاوشی له‌سێداره‌دان
ڕامین حوسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی سنە گواسترایه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی له قاوشی له‌سێداره‌دان و بڕیارە بەرەبەیانی پێنجشه‌ممه لەسێدارە بدرێت.
ڕامین حوسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی سنە گواسترایه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی له قاوشی له‌سێداره‌دان و بڕیارە بەرەبەیانی پێنجشه‌ممه لەسێدارە بدرێت.
ئەمجەد حوسێن پەناهی، برای ڕامین به ڕۆژ نیووزی ڕاگه‌یاندووه: ڕامین حوسێن پەناهی ئەمڕۆ گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی له زینداندا و بەپێی بڕیاری دادگه پێش خۆرهەڵاتنی ڕۆژی پێنجشه‌ممه لەسێدارە دەدرێت.
ئەمجەد حوسێن پەناهی وتیشی: پێشتر ڕێكه‌وتی جێبەجێکردنی سزای له‌سێدارەدانی ڕامین-یان پێڕاگه‌یاندووین، بەپێی ئەو ڕێكه‌وته بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه کاتی لەسێدارەدانییەتی. ئەمڕۆش گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاكه‌كه‌سیی زیندان.
ڕامین حوسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد كه خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ساڵی پار له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستگیر کرا. پاشان لە لایەن لقی سنەی «دادگه‌ی شۆڕشی ئیسلامی»یه‌وه سزای له‌سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.
جێگه‌ی ئاماژەیە، تا ئێستا چەندین ڕێکخراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ناڕەزاییان دژی سزاکەی ڕامین پیشانداوە و داوایان لە حکوومەتی ئێران کردووە کە ئەو سزایە جێبەجێ نەکات.
s.m