ڕژێمی ئێران سزای لەسێدارەکانی بەسەر ٧ کورددا سەپاند

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حەوت گیراوی سوننە مەزهەبی کورد سزای سێدارەکەیان لە لایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەند کراوە و گیراوێکی دیکەش ٣ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێنراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی ١٠ی ٩ی ٢٠٢٠ لقی ٣٨ی دادگای باڵای ئێران بۆ جاری سێیەم سزای سێدارەی بۆ حەوت زیندانی ئایینی – سیاسی کورد بە ناوەکانی (فەرهاد سەلیمی، قاسم ئابەستە، داوود عەبدۆڵڵایی، ئەیوب کەریمی، ئەنوەر خزری، خوسرۆ بەشارەت و کامران شێخە) پشتڕاست کردەوە، پشتراست کردنەوەی حوکمی لە سێدارەدانی ئەو کەسانە لە کاتێکدایە کە لە کاتی لێپرسینەوەدا ئەشکەنجە دراون و مافی پارێزەریان لێ سەندرابوەوە، ئەم حەوت زیندانیە ١١ساڵ پێش ئێستا دەستگیر کراون و ئێستاکە لە زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج بەندن.

لە لاێکی دیکەشەوە لە شاری خۆڕەم ئاوای پارێزگای لۆڕستانیش گیراوێکی سیاسی کورد بە ناوی (وەلی قەرەباشی) تەمەن ٤١ ساڵ کە لە ناڕەزایەتیەکانی ساڵی ٢٠١٩ دەستگیر کرابوو لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە بە ٣ ساڵ و ٣ مانگ زیندان سزا دراوە.

ف.ق