ڕژێمی ئێران سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستایەکی زمانی کوردیدا سەپاند

ڕژێمی ئێران سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستایەکی کوردی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپاند.

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، دادگای شۆڕشی ئێران لە سنە، بە بیانووی ئەوەی 'لەدژی ئاسایشی نەتەوەیی' کاری کردووە، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر زارا محەمەد مامۆستای زمانی کوردیدا سەپاند.

زارا محەمەدی ٢٩ ساڵە کاری مامۆستایەتی دەکرد، وەک چالاکوانێکی ئاشتیانە پێشەنگایەتی دەکرد. زارا محەمەدلە هەمانکاتدا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجامی نووژین بوو. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩دا لە ماڵەکەیدا دەستگیرکرا.

ف.ق