ڕژێمی ئێران كۆڵبه‌رێكی كوشت و ٢ی دیكه‌شی بریندار كرد
هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران هێرشیان كرده سه‌ر كۆڵبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك كوژرا و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران هێرشیان كرده سه‌ر كۆڵبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك كوژرا و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی كۆڵبه‌ر نیووز، ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌م\٢٨ی ڕه‌زبه‌ر له ناوچه‌ی مێرگه‌وه‌ر-ی سه‌ر به شاری ئوورمیه هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران گوله‌بارانی كۆڵبه‌رانیان كردووه و له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی زه‌كه‌ریا به‌كری كوژراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان ماڵپه‌ڕ، ڕژێمی ئێران ڕۆژی ١٧ی تشرینی یه‌كه‌م\٢٥ی ڕه‌زبه‌ر له ناوچه‌ی كانی زه‌رد-ی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆڵبه‌ران. به‌هۆی هێرشه‌كه كۆڵبه‌رێك به ناوی مسته‌فا حوسێنی به‌سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها هه‌مان ڕۆژ له ناوچه‌ی كانی خودا-ی سه‌ر به شاری پیرانشار له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی ڕژێم كۆڵبه‌رێك به ناوی ڕه‌حیم به سه‌ختی بریندار بوو.
s.m