ڕژێمی ئێران كۆڵبه‌رێكی كوشت و کۆڵبەرێکی تری برینداركرد

هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران هێرشیان كرده‌ سه‌ر كۆڵبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك كوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە بریندار بوو.

ڕۆژی ٢٣ی تەشرینی یەکەم لە ناوچەی شپیران-ی سەربە شاری سەڵماس-ی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە هاوسنوورە لەگەڵ باکوری کوردستان، دەستەیەک کۆڵبەرەکان کەوتنە بۆسەی هێزەکانی سەرسنووری ڕژیمی ئێرانەوە و هێرشیان کرایە سەر.

هێزە سەربازییەکانی ڕژیمی ئێران تەقەیان لەوکۆڵبەرانە کرد، لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی فەرامەرز جلی باقوی تەمەن ٢٦ ساڵ کوژرا و کۆڵبەرێک-ی دیکەش بەناوی زاکری جلی باقوی تەمەن ٣٠ ساڵ بە سەختی برینداربوو.

زاکری بۆ ئەوەی چارەسەریی پزیشکی بۆ ئەنجام بدرێت، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەڵماس کراوە.

بەگوێرەی ئامارێکی کۆڵبەرنیوزیش، لەماوەی ٣٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٣١ کۆڵبەر کوژراو و برینداربوون و سزای زیندان و غەرامەیان بەسەردا سەپێندراوە.

ک-ش