ڕژێمی ئێران یاریزانێکی بەناوبانگی لەسێدارەدا

بەپێی ڕاگەیەنراوەکانی ئێران، ئەمڕۆ یاریزانی ناوداری ئێران نەقید ئەفکاری کە ماوەیەکی زۆر بوو زیندانیکرابوو، لەسێدارەدراوە.

دادگای ئێران لە پارێزگای فارس رایگەیاند کە کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی زیندانیەک بەناوی عەدیل عەبادی لەسێدارەدراوە. میدیاکانی ئێرانیش رایانگەیاند کە نەقید ئەفکاری یاریزانی بەناوبانگی ئێرانیە کە لەسێدارە دراوە.

پارێزەری خانەوادەی ئەفکاری لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە لەسێدارەدانی نەقید ئەفکاری پشتڕاستکراوەتەوە و بە خانەوادەکەی وتراوە.

نەقید ئەفکاری و دوو برای لەکاتی خۆپیشاندانی ساڵی ڕابردووی ئێراندا دەستگیرکرابوون و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو. دوێنێش ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لەبارەی دۆخی ئەفکاری هوشیاریەکی بڵاوکردبوو.

ز.ش