ڕژێمی داگیرکەری ئێران ٤ هاوڵاتی کوردی دەستگیر کرد
دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ڕژێمی داگیرکەری ئێران بەردەوامە و ٤ هاوڵاتی تر دەستگیرکران.
دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ڕژێمی داگیرکەری ئێران بەردەوامە و ٤ هاوڵاتی تر دەستگیرکران.
ڕژێمی دژەکوردی جمهوری ئیسلامی ٤ هاوڵاتی کوردی بە ناوەکانی بایەزید قادری، سلێمان کەریم پوور، خالید محەمەدزادە و سابر سالحی لە شارەکانی نەغەدە، مەهاباد و سنە دەستگیر کرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، بایەزید قادری له شاری نه‌غه‌ده دەستگیرکراوە و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیاریان كردووه.
هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منییه‌كان لە گوندی 'خوڕخوڕه'ی مه‌هاباد دوو هاووڵاتییان به ناوه‌كانی سڵێمان كه‌ریمپوور و خالید محه‌مه‌دزاده، له كاتێكدا سه‌رقاڵی كاری كشتوكاڵ بوون، دەستگیر كرد.
له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا هاوڵاتیه‌ك به ناوی سابیر ساڵحی خه‌ڵكی شاره‌دێی حه‌سه‌نئاوای سەربە سنه، لە لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستگیرکراوە و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و چوار هاوڵاتیه له‌بەر دەست نییە.
ف.ق