«ڕۆحی شەهید زولکوف مانگرتن سەردەخات و فاشیزم لەناو دەبات»
له شاری سلێمانی ده‌رباره‌ی پێشهاته‌كانی مانگرتنی گه‌وره له خواردن، لە ناوەندی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانی درا.
له شاری سلێمانی ده‌رباره‌ی پێشهاته‌كانی مانگرتنی گه‌وره له خواردن، لە ناوەندی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانی درا.
ئه‌مڕۆ له ناوه‌ندی ڕێكخراوی كرێكارانی میزۆپۆتامیا له شاری سلێمانی باشووری كوردستان كۆمه‌ڵێك ڕێكخراو، لایه‌نی سیاسی و كه‌سایه‌تی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان دا ده‌رباره‌ی مانگرتنه‌كانی دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان.
بانۆ هەڵەبجەیی به ناوی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕه‌ژاک)، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بەرەی دیموکراسیی گەل، کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز، کۆمەڵگه‌ی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (كه‌ژار) و چەند کەسایەتیەکی سیاسی لێدوانی دا.
ناوبراو ڕایگه‌یاند، «لە کاتێکدا دەسەڵاتی ئاکەپە ڕۆژانە سیاسەتی قڕکردن و لەناوبردنی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات، گەلی کورد بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان له بەرخۆدانێکی بێ وێنەدایە. هەڤاڵ لەیلا گیوڤه‌ن بۆ ماوەی زیاتر لە چوار مانگە پێشه‌نگایه‌تی ئه‌م به‌رخۆدانه ده‌كات.»
له لێدوانه‌كه‌دا سه‌رنج خرایه سه‌ر چالاكیی فیداییی زولكوف گه‌زه‌ن كه ڕۆژی ١٧ی ئاداری ٢٠١٩\٢٦ی ڕه‌شه‌مه پاش ١٧ ڕۆژ مانگرتن له خواردن له زیندانی ده‌وڵه‌تی تورك، دژ به گۆشه‌گیری كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
هه‌ڵه‌بجه‌یی ڕایگه‌یاند، ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ هەموو مانگرتوانی نێو زیندانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیركه‌ر و مانگرتوانی کوردستان و هه‌نده‌ران ڕادەگەیه‌نین.
s.m