ڕۆشنبیرانی باشور لەگەڵ شاندێکی باکور لەسەر یەكێتی گەلی کورد کۆ بوونەوە

شاندێک لە نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەکانی باکوری کوردستان لەگەڵ ڕۆشنبیر و نوسەرانی باشوری کوردستان لەشاری هەولێر دەربارەی یەكێتی و یەکریزی نەتەوەیی کۆ بوونەوە.

نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لە هەرێمی کوردستان لە هۆڵی ڕیستورانتی ئەبوو شەهابی شاری هەولیر نیوەرۆخوان و دیدارێکی بۆ نوسەر ڕۆشنبیر و نوێنەری پارتە سیاسیەکانی باشوری کوردستان لەگەڵ شاندێکی نوێنەری پارت و لاینە سیاسیەکانی باکوری کوردستان ئانجامدا.

شاندی نوێنەری لاینە سیاسیەکانی باکوری کوردستان پێک هاتبوو لە هەر یەک لە هۆزان  قارداش، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دێموکراتی کوردستانی تورکیا، محمەد قەرمەچ، سەرۆکی گشتی پارتی ماف و ئازادی، جەماڵ ساتر ئەندامی سەرکردایەتی پارتی ماف و ئازادی کوردستان، بەدران ئۆزتک، هاوسەرۆکی گشتی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک و ئایشە ئاجەر باش شاران، پەرلەمانتاری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا.

هۆزران قارداش، ئەندامی سەکردایەتی پارتی ماوف و ئازادی ئاماژەی بەو هاوپەیمانییە کرد کە لە باکوری کوردستان ئەنجامیانداوە، داواشیان کرد ئەو هاوپەیمانیەی کە لە باکوری کوردستان ئەنجامدراوە گشە بسەنێت بۆ سەرتاسەری کوردستان، چونکە تەنها یەکێتی و هاوپەیمانی یەكرێزی دەتوانیت ببێتە وڵام بۆ دۆخی ئیستا.

ئایشە ئاجەر باش شاران ئەندام پەرلەمانی هەدەپە وتی: "ئەو سەد سالەی کە ئێمە تێدا دەژین سەد ساڵەی کوردە، دەبێت ئێمە ئەو دەرفتە بقۆزێنەوە و بە یەكێتی نەوەتەوەی وڵام بدەینەوە، چونکە دەولەتانی داگیرکەر لەسەر لەناوبردنی گەلی کورد ڕێکەوتوون، کاتێک داعش بووبە جیرانی تورکیا ئەو وڵاتە هێڕشی نەدەکردە سەر سوریا، بەڵام کاتێک کورد بونە خاوەن بەرێوەبەری و جێرانی تورکیا ئەو دەوڵەتە ‌هێرشی کردە سەریان، واتا تورکیا داعش قەبووڵ دەکات بەڵام کوردان قەبووڵ ناکات."

هەروەها وتیشی:" لە باشوری کوردستان گەل ڕێفراندۆمی ئەنجامدا یەکەم دەوڵەت لە دژی بڕیاری گەلی باشوری کوردستان ڕاوەستا دەوڵەتی تورکیا بوو و سنووری لەسەر باشوری کوردستان داخست و سوکایەتی بەسەرکردەکانی باشوری کوردستان کرد، دەبێت لەبەرامبەر ئەو پیلانگیێری و زیهنیەتە ئاگادار بین.

محمەد قەرموچ سەرۆکی پارتی ماف ئازادیش وتی: یەكێتی نەتەوەی یەکریزی نێو ماڵی کورد لەسەردەمی ئەحمدی خانیەوە باسی دەکرێت و داوا دەکرێت ئەوە چوار سەد ساڵ تێپەر دەبێت لەسەر ئەو خواستە بەڵام هیشتا نەمان توانیەوە ئەو خواستە  پێک بهێنین، هەرچی بەسەر گەلی کوردیش هاتووە لەماوەی ڕابردوو دا هەموو هۆکاری نەبوونی یەکرێزی گەلی کوردە.

بەردان ئۆزتک، هاوسەرۆکی گشتی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک وتی:" کۆمڵگا و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووس و عاقڵمەندانی کورد، فەرمانێک بە پارتە سیاسیەکانی کوردستان دەدات پێمان دەڵین، یەكێتی نەتەوەی دروست بکەن هاوپەیمانی ئەنجام بدەن فەرمانی ئەوان ڕاستی ئەوە خواستی گەلە دەبی پێکی بێنین، ڕاستە هەموو پارچەکانی کوردستان فکرو پارتی جیاواز هەیە ئەو زۆر باشە و دەوڵەمەندییە و دێموکراسییە، بەڵام دەبێت کۆمەڵێک نرخ هەبێت هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لەسەر یەکگرتووبن ئەویش کورد و کوردستانە و یەکێتی گەلی کوردە.

هەروەها هاوەسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک ڕاشیگیاند ئەم قۆناغە قۆناغی گەلی کوردە و دەبێت بە دڵنیایی یەکێتی و یەکرێزی دروست بکەین، بۆ ئەوەی بتوانین مافەکانی خۆمان دەستەبەر بکەین.

ڕۆشنبیران و نوسەرانی باشوری کوردستان لە دوای وتەکانی شاندی باکور قسەیان کرد و پشتیوانی و پێرۆزبایی خۆیان بۆ هاوپەیمانی کوردانی باکوری کوردستان ڕاگەیاند و جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێت ئەو هاوپەیمانییە گەشەی پێ بدرێت بۆ تەواوی کوردستان.

ز.ش