ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە تورکیا دەستگیر کرا

سەمرا ئۆزلو، بەرپرسیاریی گشتی پەخشیی لقی مەرسینی ڕادیۆ سەس، کە پێشتر لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە داخرابوو، دەستگیر کرا.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەمرا ئۆزلو لە مەرسین و دەستگیریان کرد.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە پێشتر لقی مەرسینی ڕادیۆ سەس لە لایەن حکومەتی ئاکەپەوە داخرابوو و دەستی بە سەردا گیرابوو.

سەمرا ئۆزلو، بەرپرسیاریی گشتیی پەخشیی لقی مەرسینی ڕادیۆ سەس بوو، کە بە دوو زمانی کوردی و تورکی بەرنامەی بڵاودەکردەوە