ڕۆژی هەینی لە سلێمانی بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا خۆپیشاندانێکی فراوان

کەمپینی دەنگی نیشتیمان ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی لە سلێمانی لەدژی تورکی داگیرکەر خۆپیشاندانێکی فراوان بەرێوەدەبەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کەمپینی دەنگی نیشتیمان ڕایگەیاند، خۆپیشاندانەکە ڕۆژی هەینی لە سڵێمانی لەدژی تورکی داگیرکەر خۆپیشاندانێکی فراوان بەرێوەدەچێت بەڕێوە دەچێت.

هەروەها لە کەلار و ھەڵەبجە و عەربەت و سەیدسادق و ھەورامان و شار و شارۆچکەکانی دیکەوە ھاووڵاتیان  بەشدار دەبن.

ڕاگەیەندراوەکەی کەمپینی دەنگی نیشتیمان بەم شێوەیەیە:

ھاووڵاتیان و نیشتیمانپەروەران، ئەم کاتەتان باش.

رۆژی ھەینی کاتژمێر ٢:٣٠ی دوای نیوەڕۆ لە شەقامی سالم (سەھۆڵەکە) لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجام دەدرێت؛ تیایدا لە کەلار و ھەڵەبجە و عەربەت و سەیدسادق و ھەورامان و شار و شارۆچکەکانی دیکەوە ھاووڵاتیان لەگەڵمان بەشدار دەبن.

بەشداری تۆ وەستانەوە دەبێت دژ بە داگیرکاری و کۆمەڵکوژی تورکیا و ئەردۆغان لە رۆژئاوای کوردستان.