ڕێبوارێكی تێكۆشانی بێ كۆتایی؛ ده‌نیز یوكسه‌ل
گه‌ریلای هه‌په‌گه ده‌نیز یوكسه‌ل كه له ناوچه‌ی هه‌زرۆ-ی باكووری كوردستان شه‌هید بوو، به كه‌سایه‌تیی پێ‌داگر و به‌رپرسیارانه‌ی خۆی، جێی خۆی له هۆش و دڵی خه‌ڵكدا كرده‌وه.
گه‌ریلای هه‌په‌گه ده‌نیز یوكسه‌ل كه له ناوچه‌ی هه‌زرۆ-ی باكووری كوردستان شه‌هید بوو، به كه‌سایه‌تیی پێ‌داگر و به‌رپرسیارانه‌ی خۆی، جێی خۆی له هۆش و دڵی خه‌ڵكدا كرده‌وه.
گه‌ریلای هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌نیز یوكسه‌ل (حه‌قی شیار) كه ڕێكه‌وتی ٣ی ئه‌یلوول\١٢ی خه‌رمانان له ناوچه‌ی هه‌زرۆ-ی ئامه‌د به‌هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌هید بوو، ڕۆژی ٥ی ئه‌یلوول\١٤ی خه‌رمانان له ناوچه‌ی قۆسه‌ر-ی مێردین به‌خاك سپێردرا. یوكسه‌ل ساڵی ١٩٨٦ له گوندی زۆنێی سه‌ر به شاری مێردین له‌دایكبووه، وه‌ك زۆر لاوی كورد گه‌له‌ك زه‌خت و زۆرداری بینیوه.
یوكسه‌ل سه‌ره‌ڕای سه‌ختییه‌كان، خوێندنی قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو كرد و له‌نێو پارته‌سیاسییه‌كانی كوردستاندا كاروباری لاوانی ده‌كرد. له ته‌مه‌نی ٢٢ ساڵیدا به‌هۆی چالاكییه‌ك كه به‌شداری تێدا كردبوو، ده‌ستگیر كرا. سه‌ره‌تا بردیانه به‌ندیخانه‌ی مێردین و ماوه‌ی ٦ ساڵ له به‌ندیخانه‌كانی ئامه‌د، دێرك و ڕوحا به‌ند كرا. ناوبراو كاتێك له به‌ندیخانه‌دا بوو ویستی زیاتر بخوێنێت و به‌شی سۆسیۆلۆژیی زانكۆی ته‌واو كرد.
كه‌سێكی پێ‌داگر و خاوه‌ن به‌رپرسیاره‌تی بوو
ده‌نیز یوكسه‌ل دوای ئه‌وه‌ی له به‌ندیخانه هاته ده‌ره‌وه، له ڕیزه‌كانی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (ده‌ته‌په) و پارتی ئاشتی و دیموكراتی (به‌ده‌په) ده‌ستی به خه‌بات كرد. چه‌ندین جاری دیكه ده‌ستگیر كرا و فشاری تووندی خرایه‌سه‌ر. یوكسه‌ل به خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌گوت: «ژیان، كه‌سایه‌تی و ئاینده‌ی من له‌پێناو خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یه.» به‌م شێوه‌یه‌ش ڕووی له چیا كرد. له شوباتی ٢٠١١ بڕیاری دا بچێته ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه و ده‌ستی به خه‌باتی گه‌ریلایی كرد.
یوكسه‌ل كه ماوه‌یه‌كی درێژ تێكۆشا، دوای ئه‌وه‌ی شه‌هید بوو له گۆڕستانی خه‌رابلم-ی گه‌ڕه‌كی مه‌دیا له ناوچه‌ی قۆسه‌ر به‌خاك سپێردرا. ئه‌و وه‌ك مرۆڤێكی پێ‌داگر، خاوه‌ن به‌رپرسیاره‌تی، چالاك، ئافرێنه‌ر و ئه‌رێنی ده‌ناسرا.
خانه‌واده‌ی یوكسه‌ل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا هه‌میشه تایبه‌ت و خۆش بووه. له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێن: «پێ‌داگر بوو. له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه كاتێك ده‌یه‌ویست شتێك بكات به‌دڵناییه‌وه ده‌یكرد. ناحه‌قی و بێ چاره‌یی هه‌رگیز په‌سه‌ند نه‌ده‌كرد. ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بوایه، لای ئه‌و چاره‌سه‌ریش هه‌بوو. به‌دوای چاره‌سه‌ریدا ده‌گه‌ڕا و ده‌یدۆزیه‌وه. ژیانی خۆی به گوێره‌ی ئه‌مه داده‌مه‌زراند. هه‌تا كۆتایی دڵسۆزی گه‌لی كورد و سۆسیالیزم بوو. به گوێره‌ی ئه‌و، گه‌وره‌ترین مه‌عنه‌ویات به‌دواداگه‌ڕان بوو.»
«ڕێبواره‌تیی من كۆتایی پێنایه‌ت»
هاوڕێكانی یوكسه‌ل له گه‌ڕه‌كی به‌رچه‌م ده‌ڵێن: «ئه‌و خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی پێ‌داگر بوو. به پێداگرییه‌وه ژیا. هه‌میشه ده‌یگوت كه ده‌ست له تێكۆشان به‌رنادات و ده‌ستنیشی لێ به‌رنه‌دا. ژیان و مردنی ئه‌و، ئاستی پێداگری ئه‌و ده‌خاته‌ڕوو.»
ئیدریس یوكسه‌ل برای ده‌نیز یوكسه‌ل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌نیز خاوه‌نی بۆچوونێكی ئینته‌رناسیۆنالی بووه. «قسه‌یه‌كی هه‌بوو كه هه‌رگیز له‌بیرناچێته‌وه و ده‌رخه‌ری ویست و پێداگری تێكۆشانه‌كه‌یه‌تی. ده‌نیز ده‌یگوت: [ئه‌گه‌ر تێكۆشانی من لێره ته‌واو بێت، ده‌چم له فه‌له‌ستین تێده‌كۆشم. ئه‌گه‌ر له‌وێ ته‌واو بوو، ده‌چمه ئه‌فریقیا تێده‌كۆشم، دواتریش شوێنێكی دیكه. له‌به‌رئه‌وه ڕێبواره‌تیی من كۆتایی نایه‌ت.]
s.m