ڕێكخراوێكی ڕۆژنامه‌وانان: له باكووری كوردستان مێدیای ئازاد گه‌مارۆ دراوه
ده‌ستپێشخه‌ریی ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد (OGÎ) ڕاپۆرتی مانگی ئه‌یلوولی ده‌رباره‌ی پێشێلكاری و فشاره‌كانی سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان له باكووری كوردستان و توركیا بڵاوكرده‌وه.
ده‌ستپێشخه‌ریی ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد (OGÎ) ڕاپۆرتی مانگی ئه‌یلوولی ده‌رباره‌ی پێشێلكاری و فشاره‌كانی سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان له باكووری كوردستان و توركیا بڵاوكرده‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ڕووماڵكردن و نووسینی هه‌واڵی ئاسایی ڕۆژانه‌ش ئیدی وه‌ك تاوان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و له هه‌واڵی بڕینی دره‌خته‌كانی شاری ڕیزه بگره هه‌تا هه‌واڵی باوكێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه جلوبه‌رگ بۆ منداڵه‌كه‌ی بكڕێت خۆی ده‌كوژێت، به تاوان داده‌نرێن. هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا ده‌ستنیشانكراوه ٢ ڕۆژنامه‌وان كه ٢ هه‌واڵیان سازكردووه ده‌ستگیركراون و به مه‌رجی پشكنینی دادوه‌ری ئازاد كراون.
«ده‌یانه‌وێت مێدیا گه‌مارۆ بده‌ن»
ده‌ستپێشخه‌ریی ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد له ڕاپۆرته‌كه‌یدا سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر پڕۆژه‌یاسای نوێی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی توركیا و ڕایگه‌یاندووه، «مێدیای ئازاد و ئۆپۆزسیۆن له‌ژێر گه‌مارۆدان. مێدیای ئازاد زیاتر ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و گه‌مارۆ ده‌درێت. ده‌یانه‌وێت مێدیای ئازاد به‌نایاسایی بكه‌ن.»
ئامار
له ڕاپۆرتی مانگی ئه‌یلوولی ئه‌و ڕێكخراوه‌كه‌دا هاتووه؛ ١٧٣ ڕۆژنامه‌وان ده‌ستبه‌سه‌رن، ٤ ڕۆژنامه‌وان ده‌ستگیركراون و بڕیاری زیندانیكردن بۆ ڕۆژنامه‌وانێكی دیكه ده‌ركراوه. هه‌روه‌ها دۆسیه بۆ ڕۆژنامه‌وانێك كراوه‌ته‌وه و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ٤ ڕۆژنامه‌وانیش ده‌ستی پێكردووه. هه‌ر به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه ١١ ڕۆژنامه‌وان له‌و مانگه‌دا ئازاد كراون.
ڕاپۆرته‌كه ده‌ستنیشانی كردووه، سزای ٢١ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیكردن بۆ ٥ ڕۆژنامه‌وان بڕاوه‌ته‌وه و سزای پاره‌دان به‌بڕی ٢٧ هه‌زار لیره‌ی توركیش به‌سه‌ر ٤ ڕۆژنامه‌واندا سه‌پێنراوه. ٥٣ ڕۆژنامه‌وانیش له ئه‌ركه‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه و ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
ده‌ستپێشخه‌ریی ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد له ڕاپۆرته‌كه‌یدا داوای ئازادكردنی ڕۆژنامه‌وانان ده‌كات و ئیدانه‌ی پێشێلكردنی مافه‌كانیان ده‌كات.
s.m