ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان دەستیپێکرد: ئازادی بۆ ئۆجالان

ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیستەکانی ئەوروپا دەستیپێکرد.

چالاکی ڕێپێوانی درێژمەودای لە لایەن گەنجانی کوردەوە بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا دەستیپێکرد. ڕێپێوانەکە بە بەشداری ٢٥٠ گەنج کەلە ئەڵمانیا، فەڕەنسا، نەمسا، سوید، هۆڵەندا، بەریتانیا و سویسرا دەژین بە دروشمی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، پێکەوە سەرهەڵدان' دەستیپێکرد.

گەنجان ڕێگریەکانی ئەڵمانیا ناناسن

ڕێپێوانەکە بە کۆبوونەوەی گەنجان و خوێندنەوەی ڕاگەیەنراوەکان دەستیپێکرد. هێشتا چالاکیەکە دەستیپێنەکردبوو کە پۆلیسی ئەڵمانیا دروشمەکانی سەربارەت ئۆجالان و پەکەکەی قەدەغە کرد. پۆستەری ئۆجالان، ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە، یەپەژە و ئاڵاکانی یەکێتی خوێندکارانی کوردستان قەدەغەکران.

لەگەڵ ئاستەنگیەکانی پۆلیسی ئەڵمانیاش چالاکی رێپێوانی درێژمەودا بە ڕاگەیەنراوەکانی تەکۆ – ژن، تەجەشە، فەد – مەد و ئانتیفا دەستیپێکرد. لە راگەیەنراوەکاندا هاوکاری نێوان ئەڵمانیا و دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا و ڕاگەیەنرا کە پێویستە گەنجان ئاگادار بن و تا کۆتایی بەردەوامی بە چالاکیەکەیان بدەن.

لەگەڵ ئاستەنگیەکان، گەنجان بە دروشمی ئەڵمانی و کوردی بۆ ئازادی ئۆجالان بەردەوامیان بە چالاکیەکەدا و پشتگیری خۆیان بۆ جەنگی حەفتانین دەربڕی.

گەنجان لە ڕێپێوانی درێژمەودای هانۆڤەردا لە چوارچێوەی هەنگاوی ' پێکەوە سەرهەڵدان' کە بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج دەستیپێکرد، ئادی حەلیم دەنەریان کردەوە کە لەساڵی ١٩٩٤ دا پانکارتی ئەرنەکەی هەڵواسی ولە لایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە شەهیدکرا، گەنجان بەرەوە ئەو شوێنەوە دەچن کە دەنەری تێدا شەهید کرا.
ز.ش