کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە - ÎHD) و وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا (تیهەڤ - TIHV) ڕاپۆرتێکیان لە ڕۆژی ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ لەبارەی ٨ گوندنشینی گوندەکانی شێب و شێبی سەرووی سەر بە مێردین بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە. کۆبوونەوەی ئاشکراکردنی ڕاپۆرتەکە لە بینای لقی ئیهادە بەڕێوەچوو. بەڕێوەبەرانی (ئیهادە - ÎHD) و (تیهەڤ - TIHV) بەشداری کۆبوونەوە بوون و جێگری هاوسەرۆکانی گشتی (ئیهادە - ÎHD) ڕەهشان باتارای سامان ڕاپۆرتەکەی خوێندەوە.
سامان ئەوەی ئاشکرا کرد کە شاندی (ئیهادە - ÎHD) و (تیهەڤ - TIHV) لەگەل قوربانیان و کەسوکاری قوربانیان چاوپێکەوتنیان کردووە و پارێزگاری مێردین و داواکاری مێردین وەڵامیان داواکاری دیدارەکەیان نەداوەتەوە. شامان باسی لەوەش کرد کە لە گوندەکان قەدەغەکردنی هاوتوچۆ ڕاگەیاندراوە و دوای ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ ٨ هاوڵاتی دەستبەسەر کراون و شاندەکەیان لە بینای ئیهادە لە مێردین لەگەڵ قوربانیان چاوپێکەوتنیان کردووە و لە کاتی دەستبەسەرکردنیان ئەشکەنجە دراون.
سامان وتیشی، سەربازەکان لە هاوڵاتیانیان داوە و شوێنەواری ئەشکەنجە بەسەر جەستەیانەوە دیار بووە. سامان ئەوەشی وت کە ئەو دۆخەی هەیە گەڕاوەتەوە بۆ سەردەمی ئەسەد ئۆکتای کودەتای ١٢ی ئەیلول و مافەکانی مرۆڤ لە جاران خراپتر پێشێل دەکرێن.
سامان ڕاشیگەیاند کە لە دیدارەکانیاندا لەگەڵ قوربانیان ئاشکرا بووە کە ئەشکەنجەی قورس بەرامبەر هاوڵاتیان کراوە. سامان وتی کە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوەی ئەشکەنجەدانی هاوڵاتیان دەکەن و لەو لایەنەوە تێکۆشانی یاسایی بەڕێوەدەبەن.
ز.ش