ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ وان ده‌ستگیر كراون به‌رز ده‌بێته‌وه‌

له‌ شاری وان-ی باكووری كوردستان به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر ماڵان و ٦ كه‌سی ده‌سته‌به‌سه‌ر كردن. ڕاگه‌یه‌نرا ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بۆ ١٣ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

له‌ ناوچه‌ی ئه‌لباكی سه‌ر به‌ شاری وان به‌رپرسی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) نه‌جمی فورات و كه‌سێك كه‌ ناوه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌، ده‌ستگیركران. هاوكات له‌ ناوچه‌ی سه‌رای ئه‌‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی جوزه‌یر ئۆزكاپلان و هه‌ریه‌كه‌ له‌ فه‌یزی بارگن و موراد كاپلان ده‌ستگیركران. له‌ ناوچه‌ی ئه‌به‌خێ-ش نیهاد ته‌مه‌ل و سوله‌یمان كایا ده‌ستگیركراون. 

به‌م شێوه‌یه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ شاری وان ده‌ستگیر كراون بۆ ١٣ كه‌س به‌رز بوویه‌وه‌ و بڕیاری به‌ندكردن بۆ ٧ له‌و كه‌سانه‌ ده‌ركرا. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان ده‌ستگیركراوان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی وان.

s.m