ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ ٧٦ حاڵەت بەرز بوویەوە

بەپێی دوایین ئامار، کە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرنا لە هەرێمی کوردستان بۆ ٧٦ حاڵەت بەرز بووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوایین ئامار و پشکنینەنەکانی تیمە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تەنها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ٢٢ حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشان کراوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوەکراوە، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٢٦٠) پشکنین ئەنجامدرا، کە (١٧٦) پشکنینیان لە شاری هەولێر و (٦٢) پشکنینیان لە شاری سلێمانی و (٢٢) پشکنینی تریشیان شاری دهۆك بووە و لە ئەنجامی ئەو پشکنیانەدا دەرکەتووە، (٢٢) کەسی تر تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنان.

لەو تووشبوانە (١٢)یان دانیشتووی شاری هەو لێرن، کە (٩) لەوان کەسوکاری تووشبووەکەی سێبیرانە و (٣)ی تریان بەرکەوتەی قووتابیە تووشبووەکەی پێشووە، کە کەرەنتین کرابوو.

لە پارێزگای سلێمانیش (١٠)ی تری تووشی ڤایرۆسەکە بوون، کە (٢) لەوان دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، (١) دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، (٧) دانیشتووی دەربەندیخانن، کە پێنج لەوان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێیە لە دەربەندیخان.

کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٧٦) تووشبووە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١٣) نەخۆش بەتەواوی چاکبوونەتەوە و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

ژ.ت