ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی وان گەیشتە ٩ کەس

ژمارەی قوربانیان بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرزبووەوە. لە سەر سنور دوو بوومەلەرزەی تر ڕوویاندا.  ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی وان گەیشتە ٩ کەس.

ناوەندی بوومەلەرزەزانی زانکۆی بۆغازیچ و ئەنیستیتوی لێکۆلینەوەی بوومەلەرزە ڕایانگەیاند، ناوەندی بوومەلەرزەکە شاری خۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

هەروەها باسی ئەوە کرا دوو بوومەلەرزەی تر بە پلەکانی ٤.٥ و ٤،٠ روویانداوە کە ناوەندەکەی سنوری نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان بووە.

بوومەلەرزەی خۆی کە بە پلەی ٥،٨ ڕوویدا، لە ناوچەی ئەلباکی وان بووە هۆی وێرانکاری و ژمارەی قوربانیان لەزیادبووندایە.

ژمارەی قوربانیان گەیشتە ٩ کەس. ٢٠ کەسیش برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

بوومەلەرزەکە کاریگەری لە سەر گوندەکانی کۆتۆل، بەلەجوک، گەرناڤیک، ڕازی، کۆتان، یوسفئاوا، حەبەشەی ژێرین، حسار، هندیڤان، زەری، مەخین، چایی، بروشخواران، گەرماوەژ و تەتەوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست کردووە.

بە گشتی لەو گوندانە ١٥ هەزار و ٧٩٠ کەس دەژین.

باسی ئەوە دەکرێت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ٢٥ کەس برینداربوون. پەیوەندی لەگەڵ ئەو ناوچانەی بوومەلەرزەیان تێدا ڕوویداوە، پچڕاوە.

پسپۆڕان هوشداریاندا

پسپۆڕانی بوومەرلەزە داوایان لە هاوڵاتیان کرد، ئەو خانووانەی لە خشت دروست کراون، چۆڵبکرێن. لەبەرئەوەی ئەگەری ڕووخانی ئەو خانووانە هەیە کە لە خشت دروستکراون.

ف.ق