ژمارەیەک لە هونەرمەندان و شاعیران هێرشەکانی تورکیایان ئیدانە کرد
دوای نێوەرۆی ئەمرۆ ژمارەیەک لە هونەرمەندان و شاعیرانی باشوری کوردستان لە سەکۆی پارکی ئازادی شاری سلێمانی هێرشەکانی تورکیایان شەرمەزار کرد.
دوای نێوەرۆی ئەمرۆ ژمارەیەک لە هونەرمەندان و شاعیرانی باشوری کوردستان لە سەکۆی پارکی ئازادی شاری سلێمانی هێرشەکانی تورکیایان شەرمەزار کرد.
دوانیوەرۆی ئەمرۆ ژمارەیەک لە هونەرمەندان و شاعیرانی باشوری کوردستان لە سەکۆی پارکی ئازادی شاری سلێمانی بە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی ناڕەزایەتی خۆیان لەدژی داگیرکاری تورکیا و بێ دەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
هاوکات هونەرمەندان و شاعیران ڕەخنەیان لەو ڕۆشنبیر و نوسەرانە گرت کە بەشداری چالاکیەکان ناکەن لە دژی داگیرکاری و ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەرکی ڕۆشنبیر و هونەرمەند هێنانە زمانی ئازارەکانی کۆمەڵگایە و پێشەنگایەتی کردنە لە هەر دۆخێکدا.
لەسەر ناوی شاعیر و هونەرمەندان، سەردار قادری شاعیر بەیانامەیەکی خوێندەوە کەتێیدا هاتبوو:"وەك هەمووان ئاگادارن هێرشەكانی توركیا بۆ سەر گەلەكەمان تا دێت چڕتر و دژوارتر دەبێتەوە، دەتوانین بڵێین ئەم جارە داگیركاری پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێوە، ئەگەرچی ساڵانێكی زۆرە دەوڵەتی توركیا بە چەندین شێواز هێرش دەكاتە سەر باشوری كوردستان، بەڵام ئەم جارە ئامانجیانە هێرشی زەمینی بۆ سەر باشوری كوردستان ئەنجامبدەن و بەشێكی زۆری خاكەكەی داگیر بكەن."
هەروەها لە بەیانامەکەدا هاتووە:"عێراق و باشوری كوردستان لە دۆخێكی پڕ لە كێشەدا ژیان دەکەن، داگیركەرانی كوردستان بەتایبەتی دەوڵەتی توركیا، بە سوود وەرگرتن لە ناكۆكی سیاسی و نانەتەوەیی حزبە دەستڕۆشتوەكانی باشوری كوردستان بە تەواوی واڵاكراوە و شكۆ و سەروەری خاك و گەلی باشوری كوردستان كراوەتە قوربانیی بەرژەوەندی ئابوری حزبی و كۆمەڵێك بازرگانی سیاسی، فرۆكەی توركی لە گوندی سەفرەی سەر بە قەزای ماوەت، بە دوری سەدان كیلۆمەتر لە سنوری توركیا، بە هاوكاری تۆڕی سیخوڕی ناوخۆیی بەكرێگیراو بۆردومانیكرد و سێ هاوڵاتی سیڤیل شەهیدكران، هەروەها چەندین هاوڵاتی دیكەش لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم و دو بەرپرسی عێراقی شەهیدبون".
ز.ش