'ژنان جیهانیان بونیاد نا، هەر ئەوانیش دەیپارێزن و ئازادی دەکەن'

 پارتی ئازادی ژنانی کوردستان رایگەیاند، بە تیکۆشانی ٨ی ئازار سڵاو دەنێرن بۆ هەموو ژنان جیهانی و پەیامی خۆڕاگرییان پێشکەش دەکەین و وتیشی،'ژنان جیهانیان بونیاد نا، هەر ئەوانیش دەیپاریزن و ئازادی دەکەن'.

  پارتی ئازادی ژنانی کوردستان-PAJK بە بۆنەی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنانی تێکۆشەر راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"هێرشەکانی سیستمی سەردەست لە دژی ژنان بەردەوامن، بەڵام ژنانی لە سەرتاسەری جیهان بەردەوەامن لە تێکۆشانی خۆ بوون. ئێمەش ٨ی ئازار لە ژنانی سەرتاسەری جیهان پیرۆز دەکەین. ئێمە لە سەماوە تا دەگاتە سارا، دەلال و نالینەکان کە دەستەکەوتەکانی ٨ی ئازاریان کرد بە پردی خۆڕاگری ٢١ی ئازار، هەموو شەهیدانمان بە رێز و حورمەتەوە بەبیر دێنینەوە.

لەم قۆناغەدا هەموو دەسەڵاتەکان دەیانەوێت شەڕەکان قوڵتر بکەنەوە. لەم نێوەندەشدا شەڕەکان زیاترین کاریگەری لەسەر ژنان دروست دەکەن. سیاسەتەکانی نەئۆلیبرالی کاپیتالیزم و موحافەزەکاریش بە پلەی یەکەم کاریگەری نەرێنی لەسەر ژنان دروست دەکەن. بۆیەش ژنان ئەو مافەیان هەیە کە تێبکۆشن. ژنان لەسەرتاسەر جیهان کە دەبنە ئامانجی زیهنییەتی دەسەڵاتداری، لەم سیستمە بێزارن.   

لە سیستمی ئێمەدا کە دەمانەوێت بونیادی بنێین، ژنان دەگەن بە ئازادی خۆیان. ئەو گۆڕانکارییە گەورەیەی بزوتنەوەکەمان لە کۆمەڵگای کوردیدا دروستی کردووە، ئەمەی سەلماندووە. ئەمڕۆ ژنانی کورد لە سەرتاسەری جیهان بوونەتە هێز بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلان و ئەم خۆڕاگرییەش لە کلارا و رۆزا و ئالەکساندراکانەوە هاتووە. بە ئایدۆلۆجیای رزگاری ژنان کە لە ٨ی ئازاری ١٩٩٨وە دەستی پێکردووە، ژنەلۆژی ئەمڕۆ گەیشتووەتە ئاستێکی نوێ.

ئەم تێکۆشانەی ژنان ترسی خستووەتە دڵی سیستمی پیاوسالاری. تێکۆشانی ژنان ئیدی لە ناو دڵی سیستمەکاندا تێدەکۆشێت. ئەمڕۆ لە مەکسیکا دادگاکان کە مافی یەکسانی نادەن بە ژنان، دەستووتێندریت و لە دژی لاقەکردن و توندوتیژی لە سەرتاسەری جیهان خۆپاراستن گوتوبێژ دەکرێت و هۆکارەکەشی ئەم ڕاستییەیە. ئێمە بەو ئیرادە خۆسەرەی خۆمان، لە دژی نادادی و نایەکسانی لە ناو ماڵان و ناو کارگەکان و لە خوێندنگاکان و دادگاکان، تێدەکۆشین و دەجەنگین و ژیانێکی ئازاد بونیاد دەنێین.

ئێمە لە سەرتاسەری وڵاتمان لە دژی هێرشەکانی دژ بە ژنان تێدەکۆشین و دەشزانین کە خاوەنی هێزی بونیادنانی ژیانێکی ئازادین. ژنانی کوردستان لە دژی دوژمن لە خۆڕاگریدان و گەیشتووەنەتە هێزی ئەمڕۆیان بۆ خۆ بەرێکخستنکردن. ئارمانج، چیکەک، شەڤین و ئەڤین و سەما و زیلان و بێریتان کە لە بەرواری نێوان ٨ی ئازار تا ٢١ ئازار بوون بە پردێک، پێشەنگییان بۆ خۆڕاگریەکەی ئەمڕۆ کرد.

ژنانی کوردستان لە سەرتاسەری جیهان لە دژی سیستمی دەسەڵاتدار و قرکەر تێدەکۆشن. ئێمەش بە سووربونمان بۆ ٨ی ئازار لە شاخەکان و دەشت و ماڵ و کارگەکان و لەسەر هەموو ئاستێک دەبین بە پارێزەری ژیانێکی خۆڕاگر و بونیادی دەنێین. ژنان جیهانیان بونیاد نا، هەر ئەوانیش دەیپارێزن و ئازادی دەکەن. ئێمە ٨ی ئازار لە رێبەر ئاپۆ کە ئیرادە و گیانی خۆڕاگری پێشکەشی ئێمەی کرد و لە هەموو ژنان پیرۆزی دەکەین و هەموو شەهیدە شۆڕشگێرەکانمان بە رێز و حورمەتەوە بەبیر دێنینەوە."

ز.ش