'ژنان خاوەن ئەو هیزەن کە دەتوانن جیهان ڕابگرن'

یەکێتی کۆمونارانی ژنان و هێزی ئازادی ژن ٨ی ئازاریان پیرۆز کرد و داوای بەهێزکردنی بەرخۆدانیان کرد.

یەکێتی کۆمونارانی ژنان و هێزی ئازادی ژن بە بۆنەی ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، ژنان لە هەموو دەڤەرێکی جیهان بەرخۆدان دەکەن و ئاماژە بەوەکرا، "لە شیلی، مەکسیک، ئێران، ڕۆژئاوا، عێراق، لوبنان و تورکیا لەدژی کوشتن و قەدەغەکردنی لەباربردن دەسەلاتی فاشیست و لەدژی سەروەری پیاو و داگیرکاری، ژنان جارێکیتر پیشانیاندا کە بەرخۆدان بەردەوامە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەوترێت، "لە کۆبانێ ئارین میرکان، سنورناسنەکردنی کادەر، ئەیلەم لە منبج و زاهیدە و ئیدیل لە دار عەزا، ئاننا لە عەفرین و ئاینور و جەرەن لە سەرێکانی، بە هێزی تێکۆشانیان بوون بە نیشانەی بەرخۆدان لەدژی پاتریارکا.

بە بڕیار و باوەری ئاینونەوە بانگ لە هەموو ژیان دەکەین کە ئاگری مۆر لە جیهان گەش بکەن. هێزەکەمان هەیە کە جیهان رابگرین. ئێمە بە پشتگیری خۆمان لەدژی کاپیتالیزم و ئاکەپەی فاشیست یەکدەگرین. و تێکۆشانی پاراستنی ژنان گەورە دەکەین."

ف.ق