ژنان فاشیزم تێکدەشکێنن
لە ناوچەی قۆسەری میردین بە هەزاران ژن ٨ی ئازاریان پیرۆز کرد و ڕایانگەیاند، ژنان فاشیزم تێکدەشکێنن.
لە ناوچەی قۆسەری میردین بە هەزاران ژن ٨ی ئازاریان پیرۆز کرد و ڕایانگەیاند، ژنان فاشیزم تێکدەشکێنن.
لە ناوچەی قۆسەری مێردین رێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان، تەڤگەری ژنانی ئازاد، پلاتفۆرمی ژنانی شاهرامران، لە چوارچێوەی ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان میتینگێکیان رێکخستن. لە گۆڕەپانی میتینگەکە پانکارتی ' ئێمە خۆیان ڕێکدەخەین و بەرەو ئازادی دەڕۆین' هەڵواسرا. ئەبرو گونای پەرلەمانتاری هەدەپە، پیرۆ دوندار پەرلەمانتاری هەدەپە و هەزاران ژن بەشداریان لە میتینگەکەدا کرد. ژنان بە جلوبەرگی ڕەسەن گۆڕەپانی میتینگیان خەمڵاند.
حەلیمە کایا ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی رایگەیاند، چەندین ساڵە تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبن، ئەوان لەدژی شەڕن و وتی، "ئێمە نامانەوێت یەک کەسیش بکوژرێت و هیچ هێزێک ناتوانێت دایکان بێدەنگ بکات."
پەرلەمانتار پەرۆ دونداریش ئاماژەی بەوەکرد، ژنان تێکۆشانی سەرفەرازی بەڕێوەدەبەن و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی شەرمەزار کرد. دوندار ڕایگەیاند، ژنان فاشیزم تێکدەشکێنن و ترسی گەورەی ئاکەپە – مەهەپە ژنە.
میتینگەکە بە کۆنسێرتی گروپی موزیکی دەنگی ژنانی ئازاد بەردەوام بوو. هەروەها منداڵێکی ١٠ ساڵیش گۆرانی 'جلێ گەریلا ڕەشە'ی وتەوە. لەبەرئەوە پۆلیس هەوڵیدا منداڵەکە دەستگیر بکات. ژنان ڕێگریان کرد و ڕێگەیان نەدا منداڵەکە دەستگیر بکرێت.
ف.ق