ژنان لە مێردین لە دژی سیستمی پیاوسالاری رژانە ناو شەقامەکان

بزوتنەوەی ژنانی ئازاد لە چوارچێوەی کەمپینی "خۆمان دەپارێزین" لە شاری مێردین چالاکیەکیان ساز کرد. ژنان جەختیان کردەوە کە لە بەرامبەر زوڵم و ستەم سەر دانانوێنن.

کەمپینی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد لە شاری مێردینیش بەڕێوە چوو. ژنان لە بەردەم باڵەخانەی رێکخستنی هەدەپەی شارەکە گرد بوونەوە و لە بارەی کەمپینەکەوە راگەیێنراوێکیان بڵاو کردەوە.

ئەبور گونای وتەبێژی هەدەپە و پەرلەمانتاری شاری مێردین و پەرۆ دوندار پەرلەمانتاری هەدەپە بەشداریان لەو چالاکیەدا کرد.

ئەیلەم ئالماک ئەندامی بزوتنەوەی ئازادی ژنان لە گردبوونەوەکەدا وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، لە مێردین و سەرتاسەری تورکیا توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان زیادی کردووە.  

ئالماک جەختیشی کردەوە، لە بەرامبەر هێرشەکان هەنگاو بۆ دواوە نانێین و لە دژی گۆشەگیری، ئازادی دەپارێزین و وتیشی:"ژنان لە هەر گۆڕەپانێک لە دژی زیهنیەتی پیاوسالاری تێدەکۆشن و تا دواجار پەیمانی ئەستەنبول دەپارێزن.

لە کۆتایی چالاکیەکەشدا باس لەوە کرا کە ئەوان لە بەرامبەر زوڵم و ستەم سەر دانانوێنن و بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان لە خۆڕاگریدا دەبن.

ز.ش