ژنانی ئێزدی سەردانی چالاکانی مانگرتووی مەخمووریان کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی- تاژێ، سەردانی چالاکی مانگرتن لەخواردنی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمووریان کرد، کە ٧٦ ڕۆژە لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن .

بە پێشەنگایەتی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە وپارلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ ،چالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان بەردەوامە و کوردستانیان ودۆسەتەکانیان بەردەوامن لە پشتیگیری کردن لەداوخوازیی مانگرتووان .

دوێنی شاندێکی 'تاژێ' لە شەنگالەوە بە ئامانجی پشتیوانی لە چالاکییەکانی مانگرتن لەخواردن سەردانی چالاکوانانی کامپی مەخموریان کرد، کە لە ١٦ی کانوونی یەکەمەوە دژی گۆشەگیریی ڕەهای سەرطێبەری گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی مانگرتن لەخواردنیان ڕاگەیاندووە و ٧٦ ڕۆژە بە پێداگرییەوە بەردەوامی دەکەن.

شەمێ ڕەمۆ، ئەندامی ئەنجومەنی تاژێ لەسەر ناوی شاندەکە قسەی کرد و وتی: سەرەتا بە توندی ئەو گۆشەگیرییە، کە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت شەرمەزار دەکەین، سڵاو لە هەموو هەڤاڵانی مانگرتوو دەکەین و دەڵێین تا گۆشەگیریی نەشکێت چالاکییەکان بەردەوام دەکەین، ئەگەر پێویست بێ چالاکییەکانمان زیاتر دەکەین و بەرخۆدانمان بەهێزتر دەکەین.

ڕەمۆ وەها، کۆتایی بە قسەکانی دا و وتی: ئێمە تا کۆتایی لەگەڵ ڕێبەری خۆمانین، بانگ لە هەموو دەوڵەتان و 'سی پی تی' دەکەین کە بە ئەرکەکانیان هەستن و شاندێک بنێرنە ئیمرالی و زانیارییەک لە دۆخی ڕێبەرئاپۆ بگرن، دووبارە سڵاو لە چالاکوانان دەکەم و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم، لە کۆتاییشدا سڵاوی خۆم دەنێرم بۆ هەموو خانەوادەی شەهیدان.

هەروەها حاجی کاچان، لەسەر ناوی گروپی ٢٥هەمینی چالاکوانانی مەخموور، بەخێرهاتنی شاندەکەی کرد و وتی: هیوامان ئەوەیە کە بەو چالاکییە بتوانین ئەو گۆشەگیرییەی لە ئیمرالییە بشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ لەناو دیوارەکانی زیندان ئازاد بکەین.

ک-ش